English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش دوو گوندی سنووری قه‌راج چۆل كران
2019-04-03 [11:56 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە ئاکامی ھەڕەشەو پەلامارە کتو پڕەکانی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر گوندەکانیان، گوندنشینانی دوو گوندی سەر بە قەراج گوندەکانیان چۆل کرد

لەمبارەیەوە کۆمار مەجید، کارگێڕی لیژنەی ناوچەی مەخموری پارتی دیموکراتی  کوردستان ڕایگەیاند: بە ھۆی ھەڕەشەکانی داعش لە سنووری ناحیەی قەراج، ھاوڵاتیانی دوو گوند ماڵ و زێدی خۆیان بە جێھێشت.

ڕاشیگەیاند: بەھۆی بێزاربوونی گوندنشینان لە بە زۆر دانی باج و پیتاک و خۆراک و ئاژەڵەکانیان بە چەکدارانی داعش، بە ناچاری شەوی ڕابردوو گوندەکانیان چۆلکردووە.

کۆمار مەجید گوتیشی: ھۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ھێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکانیان و لە غیابی پێشمەرگەشدا گوندنشینان ناتوانن لە سەرو ماڵی خۆیان دڵنیا بن.

ھەروەھا گوتیشی: ھێزە عێراقییەکان و پۆلیسی فیدڕاڵ توانای پاراستنی ناوچەکەیان نییە و ناتوان ئاسایش لە ناوچەکەیاندا بەرقەرار بکەن،  ئەمەش وای کردووە چەکدارانی داعش ئەو ھەلە بقۆزنەوە و ھەڕەشە لە گوندنشینە کوردەکانی سنووری قەراج بکەن.


KTV





ئەم هەواڵە 66562جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad