English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چ کات پێویستە بەنزین لە ئۆتۆمبێلەکەت بکەیت 
2019-04-03 [01:42 AM]

ZNA- ھەولێر 




دوو پسپۆڕی بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێل ھۆشداری دەدەنە شوفێران لەکەمبوونەوەی بەنزین لەنێو تانکی بەنزین و دەڵێن دەبێت بە وریایی مامەڵە لەگەڵ ئەم کارە بکرێت . 

بەپێی قسەی دوو پسپۆڕەکە بێت ، ھەر کاتێک گێچی تانکی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکەت گەیشتە چارەگ ئەوا پێویستە تانکی بەنزینەکەت فوول بکەیتەوە . 

دوو پسپۆڕەکە ھۆشداری دەدەنە شوفێران لەوە لێ نەگەڕێن ئۆتۆمبێلەکەیان لەبەر بێ بەنزینی بکوژێتەوە ، چونکە دووبارە بوونەوەی ئەم کارە زیانێکی یەکجار زۆر بە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەت دەگەینێت . 


ھەروەھا باس لەوە دەکەن لە حاڵەتی نەمانی بەنزین و کوژانەوەی بزوێنەرەکە ئەوا زیانێکی زۆر بە بزوێنەرەکە دەگات و ھەندێک جاریش بزوێنەرەکە بە تەواوەتی لە کار دەکەوێت، بۆ چاکردنەوەشی پێویست دەکات پارەیەکی زۆر خەرج بکەیت. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 71713جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad