English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە تایلەند سەگێکی کەمئەندام منداڵێک لە مردن رزگاردەکات
2019-05-18 [11:44 AM]

Z.N.A


لە تایلەند سەگێکی کەمئەندام منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە مردن رزگاردەکات، دوای ئەوەی منداڵەکە لەلایەن دایکیەوە بە زیندوویی نێژراوە.

منداڵەکە کوڕ بووە و لەلایەن دایکە تەمەن 15 ساڵەکەی بەزیندوویی نێژراوە، بۆ ئەوەی بابەتی دووگیانییەکەی لە دایک و باوکی خۆی بشارێتەوە.

سەگەکە ناوی پینگ پۆنگە و تەمەنی شەش ساڵە، لە گوندی بان نۆنگ کام لە تایلەند لەناکاو دەستی بە وەڕین کردووە و زەوی هەڵکۆڵیوە، لەو کاتەشدا قاچێکی منداڵەکە دەرکەوتووە؛ خەڵکی گوندەکە بە بینینی دیمەنەکە، خێرا چوون منداڵەکەیان دەرهێناوە و ژیانیان رزگارکردووە.

دایکی منداڵەکە تەمەنی 15 ساڵە و دانی بەوەدا ناوە دوای ئەوەی منداڵەکەی بووە، زیندەبەچاڵی کردووە لەبەرئەوەی ترساوە باوکی سزای بدات بەهۆی ئەوەی دووگیان بووە. ئەو کچە ئێستا لەلایەن پۆلیس دەستبەسەرە و تۆمەتبارە بە هەوڵدانی کوشتنی منداڵەکەی، بەڵام خێزانەکەی دەڵێن ئامادەن منداڵەکە بگرنە خۆیان.

سەگەکەی بووەتە هۆی دۆزینەوەی منداڵەکە ناوی پینگ پۆنگ-ە و تەمەنی شەش ساڵە. یوسەی نیسایکا، خاوەنی سەگەکە دەڵێ سەگەکەی لەدوای لەدایکبوونییەوە گرتووەتە خۆی، هەرچەندە بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە قاچێکی سەگەکەی کارناکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی زۆر بەوەفایە، ئامادەنییە دەستبەرداری بێت.





ئەم هەواڵە 63265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad