English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییەكی گرنگ لەبارەی بەرنامەكەی پیركردنی رووخسار
2019-07-15 [01:38 AM]

ZNA-هه‌ولێر


پسپۆرانی تەکنەلۆژی ھاووڵاتیانی جیھان لە مەترسییەکانی بەرنامەی زیرەکی (فەیس ئەپ) ئاگادار دەکەنەوە کە تایبەتە بە گۆڕینی شێوە و پیرکردنی رووخسار، رایدەگەیەنن کە بەرنامەکە چەندین کێشەی ناوەتەوە و پێشێلکاری دەرھەق بە خەڵک تێدا دەکرێت.


ماڵپەڕی (ئەی بی سی)ی ئەمریکی لە زاری پسپۆرانی گواستووەتەوە ئەو ئەپڵیکەیشنە کە لەم ماوەیەدا پێشوازییەکی گەورەی لێ کراوە لەلایەن بەکارھێنەرانی ئینتەرنێتەوە، بە ھۆیەوە رووخسار پیر دەکرێ یان گەنج دەکرێتەوە، مەترسی زۆر لەگەڵ خۆیدا ھەڵدەگرێت.


ئێستە ئەو ئەپڵیکەیشنە لە زۆربەی وڵاتانی جیھاندا، بە خۆڕایی لەسەر ئامێرەکانی ئایفۆن بەردەست کراوە و ڕۆژانە نزیکەی ٧٠٠ ھەزار کەس داونڵۆدی دەکەن.


بەرنامەکە پشت بە زیرەکی دەستکرد دەبەستێ و رووخسار لە وێنەکاندا بە شێوەیەک دەگۆڕێت، کە لە دوای چەندین ساڵ رووخسارەکە پێیبگات یاخود پێشتر وا بووبێت.


یۆرۆسلاڤ گۆنشارۆڤ داھێنەری ئەو بەرنامەیە دەڵێ لە گۆڕانکارییەکاندا پشت بە تۆڕێکی دەماری دەبەستن، بە جۆرێک ھەوڵ دەدەن رووخسارەکە رەسەنایەتی خۆی لەدەست نەدات.


بەڵام پسپۆران وای بۆ دەچن ئەم جۆرە بەرنامانە تایبەتمەندی کەسەکان پێشێل دەکات و وا لە مرۆڤ دەکات دۆخی ئێستەی شێوەی خۆی تێپەڕێنێ و لە ڕووی رووخسارەوە بە پێش کات بکەوێتەوە. جگە لەوەش خەڵکانێکی زۆر ھەن نایانەوێ ھیچ کەسێک لە ئێستەوە رووخساری داھاتووی ببینن و بڵاو بکەنەوە.





ئەم هەواڵە 59374جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad