English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن ئارەقەی بن ھەنگڵت کەم دەکەیتەوە 
2019-08-18 [01:29 AM]

ZNA- ھەولێر


یەکێک لەو گرفتانەی تووشی مرۆڤ دەبێتەوە لە وەرزی ھاوین زۆر ئارەقەکردنە و بەتایبەتی ئارەقەکردنی بن ھەنگڵ چونکە ھەم بۆنی ناخۆشە و ھەمیش جلەکانی زەرد دەکات ، لەم بابەتە چەند ئامۆژگاریەکتان بۆ دەخەینە روو بۆ کەمکردنەوەی ئەم حاڵەتە . 

• خۆت بە دوور بگرە لەو قوماشانە کە قورسن و دەبنە ھۆی زیاد بوونی ئارەقەکردن، لە بڕی ئەمە ھەوڵبدە ئەو جۆر جلانە بپۆشی کە لە لۆکە  دروست کراون چونکە سووکترن . 
• رۆژانە بە سابونێک خۆت بشۆ کە دژە بەکتریا بێت ، بۆ ئەوەی بۆنە ناخۆشەکەی بن ھەنگڵ لەناو ببەیت ، دوای خۆ شووشتنیش ئەو بۆنانانە (موعەتەر) بەکار بێنە کە بن ھەنگڵ بۆن خۆش دەکات. 
• (بەتانەی تایبەت ھەیە بە بن ھەنگڵ) ھەوڵبدە بە دەستیان بێنی و لە بن ھەنگڵتی دابنێ بۆ ئەوەی ئارەقەکە بمژێت و جلەکانت لە زەردبوون بپارێزێت. 
•خۆت بە دوور بگرە لەو خۆراکانەی کە مادەی کیمیاوی زۆری تێدایە و ئەو خۆراکانەی زۆر لەناو قووتوو دادەندرێن ، چونکە دەبنە ھۆی زۆر ئارەقەکردن و کێشەی قەڵەویت بۆ زیاد دەکات ، لەبەر ئەمە خۆت بە دوور بگرە لە خوارنی سوورکراوە و بەستوو ، لە بڕی ئەمانە میوە زۆر بخۆ لەگەڵ سەوزەوات و ماسی و گۆشتی فرێش.

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 74464جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad