English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڤیدیۆ.. پیاوێک دەستدرێژی دەکاتە سەر کچە کارمەندێکی هۆتێل
2019-09-08 [12:01 PM]

ZNA-هەولێر


پیاوێکی سعودیە لە هۆتێلێکدا دەستدرێژی دەکاتە سەر ژنە کارمەندێکی هۆتێلەکە.

میدیا سعودییەکان لەزاری ژنە کارمەندەکە بڵاویان کردووەتەوە، کە پیاوەکە داوای ژوورێکی هۆتێلی کردووە و ژنەکەش پێی راگەیاندووە کەمێک چاوەڕێ بکات تا کارمەندێکی هۆتێلەکە دێت و دەیگەیەنێتە ژوورەکەی.

ئەو ژنە گوتویەتی، پیاوەکە داوای لێ کردووە ئەو لەگەڵی بچێتە ژوورەوە، بەڵام ئەو رەتی کردووەتەوە لەگەڵ پیاوەکە بچێتە ژوورەوە و بۆ پاراستنی خۆی، کوپێک قاوەی بە دەموچاوی پیاوەکەدا کردووە.

دواتر وەک لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێ، پیاوەکە بە شەق لە ژنەکە دەدات و گەشتیارانی هۆتێلەکە پیاوەکە رادەگرن.

رووداوەکە رۆژی هەینیی رابردوو لە هۆتێلێکی شاری سەبیا لە باشووری رۆژئاوای سعودیە رووی داوە و داواکاری گشتیش دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، کردووە.





ئەم هەواڵە 54634جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad