English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن خۆت لە لێدانى برووسك دەپارێزی؟
2019-10-22 [12:06 PM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، چۆنیەتیی خۆپاراستن لە لێدانی برووسکی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢/١٠/٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی، چۆنیەتیی خۆپاراستن لە لێدانی برووسکی بڵاو کردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، زۆر جار وا ڕێک دەکەوێت لەکاتی نزیکبوونەوەی گێژەڵووکەی برووسکدا لە دەرەوەی ماڵدا بیت، بەم ڕێکارانە خۆت لە لێدانی برووسک بپارێزە:

* دەستبەجێ تەلەفۆن و مۆبایلەکەت دابخە.

* ئەگەر لەژێر یان، نزیک دارێکی درێژ و تەنیا بووی، خێرا لێی دوور بکەوە.

* لە نزیک ستوونەکانی کارەبا و تەلەفۆن و تاوەرەکانی پەیوەندی و گەیاندن دوور بکەوە.

* لە شوێنی بەرز مەوەستە.

*ئەگەر لە ناوچەیەکی کشتوکاڵی بیت، ئەو کاتە تا بکرێت دوور بکەوە کە لەو شوێنانەی کە داری بەرزی لێیە، ھەوڵبدە بگەیتە ناوچەیەکی دەشتایی و نزم کە درەختی باڵا نزمی لێ بێت.

* تا بکرێت نەچیتە ڕووبەرە کراوەکان، ئەگەر بە ناچاری لە شوێنێکی وا بوویت، دەستبەجێ لەسەر ڕووی زەوی پاڵکەوە، یان لایەنی کەم دابنیشە و نەڕۆیت تا گێژەڵووکەکە دوور دەکەوێتەوە، یان کۆتایی دێت.

* لە کەلوپەل و ئامێری ئاسنینی وەک تەلبەندەکان و ھەرچی جۆرە بارستە کانزایەکی کەڵەکەبوو بێت، دوور بکەوە.

* لە کەناراوەکانی وەک دەریا و دەریاچەکان و چەم و ناوچە شێدارەکان دوور بکەوە.

* بەکارنەھێنانی ئامێرە کارەباییەکان لە دەرەوەی ماڵەوە و لەکاتی نزیکبوونەوەی گێژەڵووکەی برووسک.

* خێرا ئاریەلی ئۆتۆمبیلەکەت دابەزێنە.

* ئەگەر لەناو ئۆتۆمبیل بوویت، ئەوا دامەبەزە، چونکە پەیکەری ئۆتۆمبیلەکەت جۆرێک لە پارێزگاریت پێ دەبەخشێ.





ئەم هەواڵە 52990جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad