English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
Alibaba ژمارەی پێوانەیی لە رۆژی سینگڵیدا تۆمار دەکات
2019-11-11 [11:28 AM]

ZNA-هەولێر


لە رۆژی سینگڵیدا کۆمپانیای بازرگانی ئەلیکترۆنی چینی ژمارەی پێوانەیی نوێی فرۆش تۆمارد دەکات، کە گەورەترین رووداوی فرۆشە لە ٢٤ کاتژمێردا لە سەرتاسەری جیھان.

کۆی فرۆشی کۆمپانیای ئەلی بابا لە رۆژی سینگڵیدا ٣١ ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت، لە کاتێدا لە ھەمان رۆژی ساڵی رابردوو کۆمپانیاکە ٣٠ ملیار و ٥٠ ملیۆن دۆلار فرۆشی تۆمارکرد.

ھاوکات لە نۆ کاتژمێری یەکەمدا بە رێژەی ٢٥% بۆ ٢٣ ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە. ئەوە دوو لەسەر سێی فرۆشی ھاوتا ئەمەریکییەکەی کۆمپانیای ئامازۆن بووە.

لە لایەکی دیکەوە شرۆڤەکاران پێشبینیان دەکرد کۆی فرۆشی کۆمپانیای عەلی بابا لە ٢٤ کاتژمێری رۆژی سینگڵیدا کەمتر بێت لەساڵی رابردوو، ھۆکارەکەشی بۆ سستبوونەوەی گەشەی ئابووری چین گەڕاندەوە، بەڵام پێچەوانەی پێشبینییەکان فرۆشی ئاستی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد.

ئەمە لەکاتێکدایە فرۆشی کۆمپانیای ئەلی بابا لە رۆژی سینگڵی ساڵی رابردوو ئاستی ھەردوو پشووی بازاڕی ئەمەریکای وەک بلاک فرایدەی و سایبەر مۆندەی تێپەڕاند.

ئەمڕۆ ١١/١١ رۆژی سینگڵییە، چین ئەمڕۆژەی بۆخۆی قۆستۆتەوە و لە رێگای بازاڕی ئۆنڵاین، داشکاندن بۆ ھەندێک لە بەرھەمەکانی دەکات.





ئەم هەواڵە 49708جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad