English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ یه‌كه‌مجار سه‌نا به‌رزنجى وێنه‌یه‌كى خۆى بڵاو كرده‌وه‌
2019-11-25 [11:27 AM]

ZNA-هەولێر


سەنا بەرزنجی، خانمە گۆرانیبێژی کورد، بۆ یەکەمجار وێنەیەکی خۆی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاو کردەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥/١١/٢٠١٩، سەنا بەرزنجی یەکەمین وێنەی خۆی، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) بڵاو کردەوە، لەسەر وێنەکەشدا نووسیویەتی: "یەکەمین وێنەی فەرمیی من".

وەک لە وێنەکەدا دیارە، سەنا بەرزنجی ماسکێکی بۆ شاردنەوەی چاوەکانی داناوە، ھەروەھا ئاماژەی بەوە داوە، کاتژمێر ٨ی ئەمشەو، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی گۆرانیی خۆی بە ناوی (ھەر ئەگەڕێم) بڵاو دەکاتەوە.

سەنا بەرزنجی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، لە ماوەی ڕابردوودا گۆرانییەکی بە شێوەی دوێت لەگەڵ نەوید زەردی بڵاو کردەوە، پێشتر بەشێوەی دەنگ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گۆرانییەکانی بڵاو کردووەتەوە.

بڕیار وایە ١٢/١٢/٢٠١٩، سەنا بەرزنجی یەکەمین ئەلبوومی گۆرانیی خۆی بڵاو بکاتەوە.

 





ئەم هەواڵە 50182جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad