English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆكاره‌كانى له‌رزینى ئۆتۆمبێل له‌كاتى وه‌ستاندا
2019-11-25 [11:35 AM]

ZNA-هەولێر


چەندین ھۆکاری جیاواز بۆ لەرزینی ئۆتۆمبێل لەکاتی وەستاندا ھەن، ئەم کێشەیەش پێویستی بە چارەسەرکردن ھەیە.

پەیجی ڕادیۆی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی ھۆکارەکانی لەرزینی ئۆتۆمبێلی لەکاتی وەستاندا بڵاو کردووەتەوە، کە بریتین لە:

- پیسبوونی ڕۆنی ئۆتۆمبێل، کاتێک ڕۆنی ئۆتۆمبێل زۆر پیس دەبێت، دەبێتە ھۆی لەرزینی بزوێنەر.

- تێکچوونی لاستیکی ئەو پارچەیەی کە بزوێنەری بەستووەتەوە بە ئۆتۆمبێلەکەوە کە پێی دەگوترێت (قوڵاغ)، ئەمەش دەبێتە ھۆی لەرزینی ئۆتۆمبێل لەکاتی وەستاندا.

- لاوازبوونی پاتری یان دینەمۆ، ئەگەر ھەستت بەوە کرد لە کاتی کارپێکردنی لایتەکان یان سەروخوارکردنی جامەکان لەرزینەکە زیاد بوو، ئەوا کێشە لە پاتری، یان دینەمۆکەدایە، یان پاترییەکەت لاوازە.

- کێشەی پلاکەکان، زۆر کات کۆنیی پلاکەکان، یان ھەڵە بەستنیان لەرزین دروست دەکەن.

- کێشەی نۆزڵەکان، پیسبوونی نۆزڵەکان، یان ھەر کێشەکی دیکە لە نۆزڵەکان ھەبێت، ئەوا دەبێتە ھۆی لەرزینی ئۆتۆمبێل لەکاتی وەستاندا.

- تێکچوونی پستۆنەکان، ھەر کێشەیەک لە پستۆنەکان ھەبێت، ئەوا دەبێتە ھۆی لەرزینی ئۆتۆمبێل لەکاتی وەستاندا.





ئەم هەواڵە 49744جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad