English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌شناسی: دیارده‌ى سه‌گه‌كانى خۆر له‌ ئاسمانى هه‌ولێر ده‌ركه‌وت
2019-11-26 [12:16 PM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، دیاردەی سەگەکانی خۆر لە ئاسمانی ھەولێر دەرکەوتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦/١١/٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، وێنەیەکی ئاسمانی ھەولێری بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە: "کەمێک پێش ئێستا دیاردەی سەگەکانی خۆر (sun dogs) لە ئاسمانی ھەولێر دەرکەوت، ئەمەش نیشانەیەکە بۆ نزیکبوونەوەی کەشێکی بارانبارین".

دیاردەی سەگەکانی خۆر (sun dogs) بریتییە لە شکانەوە و شیبوونەوەی تیشکی خۆر و شیبوونەوەی بۆ حەوت ڕەنگە سەرەکییەکەی (شەبەنگ)، ئەمەش لەکاتی تێپەڕبوونی ئەو تیشکە دەبێت لەنێو کریستاڵی ھەڵمیی سەھۆڵبووی ھەوری بەرزی (سیڕۆستراتۆس)دا.

پسپۆڕانی کەشناسی دەڵێن، دەرکەوتنی ئەم دیاردەیە ھێمایەکی سەرەتاییە بۆ ھاتن، یان نزیکبوونەوەی کەشێکی باراناوی لەچەند ڕۆژێکی داھاتوودا.





ئەم هەواڵە 51931جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad