English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشکەوتووترین کامێرا بۆ چاودێریکردنی شۆفێران دادەندرێت
2019-12-01 [12:21 PM]

ZNA-هەولێر


بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی ھاتوچۆ، حکوومەتی ئوستڕالیا پێشکەوتووترین کامێرا بۆ چاودێریکردنی شۆفێران لە شەقامەکاندا بڵاو دەکاتەوە.

کامێرا نوێیەکە لە شەقامەکانی ویلایەتی نیو ساوس وێڵز لە ئوستڕالیا دادەنرێن و بەھۆیانەوە دەتوانرێ بزاندرێ کام شۆفێر لەکاتی شۆفێریدا، مۆبایل بەکار دەھێنێت.

دانانی ئەو کامێرایانە دوای زیادبوونی رووداوەکانی ھاتوچۆ بەھۆی سەرقاڵبوونی شۆفێران بە مۆبایلەکانیانەوە دێت، کە تەنیا لە ١١ مانگی ئەمساڵ، ٣٢٩ کەس بەھۆی ئەو رووداوانەوە گیانیان لەدەست داوە.

دەستەی گواستنەوەی ویلایەتەکە بڕی غەرامە (پێبژاردن)ی سەرپێچییەکانی بڵاو کردووەتەوە، کە ئەگەر شۆفێرێک لەکاتی شۆفێریدا مۆبایل بەکار بھێنێت، ئەوا دەبێ ٣٤٤ دۆلاری ئوستڕالی (٢٣٣ دۆلاری ئەمریکی) وەک پێبژاردن بدات و ئەگەر مۆبایلەکەشی لە نزیک قوتابخانەکان بەکارھێنا، ئەوا دەبێ ٤٥٧ دۆلاری ئوستڕالی (٣١٠ دۆلاری ئەمریکی)، وەک پێبژاردن بدات.





ئەم هەواڵە 49546جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad