English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین پاسپۆرتەکانی ساڵی ٢٠١٩
2019-12-31 [11:49 AM]

ZNA-هەولێر


میدیا جیھانییەکان ڕیزبەندی باشترین پاسپۆرتەکانی وڵاتانیان بڵاو کردووەتەوە، کە ژاپۆن و سەنگافورە لە پلەی یەکەمدا دێن.

دیاریکردنی باشترین پاسپۆرت لەسەر ئەو پێوەرەیە، کە ھەڵگری پاسپۆرتی ئەو وڵاتانەی لە پلەی یەکەمدا دێن، دەتوانن بۆ زۆرترین وڵات، بەبێ ڤیزا گەشت بکەن، لێرەدا لیستی باشترین پاسپۆرتەکانی جیھان دەخەینە ڕوو:

١ - ژاپۆن و سەنگافورە، ھەڵگری پاسپۆرتی ئەو دوو وڵاتە، دەتوانن بۆ ١٩٠ وڵات بەبێ ڤیزا گەشت بکەن.

٢ - ئەڵمانیا، فنلەندا و کۆریای باشوور، ھەڵگری پاسپۆرتی ئەو وڵاتانە، دەتوانن بۆ ١٨٨ وڵات بەبێ ڤیزا گەشت بکەن.

٣ - ئیتاڵیا، لۆکسمبۆرگ و دانیمارک، ھەڵگری پاسپۆرتی ئەو وڵاتانەش، دەتوانن بۆ ١٨٧ وڵات بەبێ ڤیزا گەشت بکەن.

٤ - ھەڵگری پاسپۆرتی وڵاتەکانی سوید، ئیسپانیا و فەرەنساش دەتوانن بۆ ١٨٦ وڵات بەبێ ڤیزا گەشت بکەن.

٥ - پاسپۆرتی وڵاتەکانی نەمسا، ھۆڵەندا، پۆرتوگال و سویسڕا، لە پلەی پێنجەمدا دێن و ھەڵگری پاسپۆرتی ئەو وڵاتانە، دەتوانن بەبێ ڤیزا بۆ ١٨٤ وڵات گەشت بکەن.

٦ - بەلجیکا، بەریتانیا، یۆنان، نەرویج، ئەمریکا، ئێرلەندا و کەنەدا، ھەڵگری پاسپۆرتی ئەو وڵاتانە، دەتوانن بۆ ١٨٣ وڵات بەبێ ڤیزا گەشت بکەن.

٧ - ماڵتا و چیک لە پلەی حەوتەم دێن و بە پاسپۆرتی ئەو دوو وڵاتە، دەتوانرێت بۆ ١٨١ وڵات بەبێ ڤیزا گەشت بکرێت.

٨ - ئوسترالیا، ئایسلەندا، لیتوانیا و نیوزلەندا، لە پلەی ھەشتەم دێن و ھەڵگری پاسپۆرتی ئەو وڵاتانەش، دەتوانن بۆ ١٨٠ وڵات بەبێ ڤیزا گەشت بکەن.


لە ڕیزبەندی باشترین پاسپۆرتەکان، عێراق لە پلەی دووەم خراپترین پاسپۆرتە و ھەڵگری پاسپۆرتی عێراقی، پاسپۆرتی ئەفغانستانیش بە خراپترین پاسپۆرتی جیھان ھەڵبژێردراوە.





ئەم هەواڵە 47557جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad