English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ ئوسترالیا ته‌رزه‌یه‌كى قه‌باره‌ گه‌وره‌ باری و زیانی لێ كه‌وته‌وه‌
2020-01-20 [12:48 PM]

ZNA-هەولێر


لە پایتەختی ئوسترالیا، تەرزەیەکی قەبارە گەورە و ھێندەی قەبارەی تۆپێکی یاریی (گۆڵف) باری و زیانێکی زۆری دارایی لێ کەوتەوە.

میدی جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠/١/٢٠٢٠ بە کاتی ئوسترالیا، تەرزەیەکی قەبارە گەورە لە پارێزگای (کانبێرا)ی ئوسترالیا باری، کە قەبارەی بەشێکیان، ھێندەی تۆپێکی یاریی گۆڵف بووە.

گۆڕانی ڕەوشی کەشوھەوا لە ئوسترالیا زوو زوو ڕوو دەدات، بەشێوەیەک لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، شەپۆلێکی خۆڵبارین پارێزگای کانبێرای گرتبووەوە، بەڵام ئەمڕۆ کەشوھەوا گۆڕا و تەرزە باری.

ئاماژە بەوەش دەدرێت، بارینی ئەو تەرزە قەبارە گەورەیە، زیانی زۆری دارایی لێ کەوتووەتەوە، بە جۆرێک جامی چەندین ئۆتۆمبێلی شکاندووە.

ماوەیەکی زۆرە دارستانەکانی ئوسترالیا ئاگریان گرتووە، تا ئێستاش تیمەکانی بەرگریی شارستانیی وڵاتەکە لە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن، باس لەوەش دەکرێ کە بەھۆی ئاگرکەوە، زیاتر لە ٢٠ کەس گیانیان لەدەست داوە، ھەروەھا زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن ئاژەڵ مردار بوونەتەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 47710جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad