English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەمانگی رەمەزان ئاگاداری ئەم شتانە بە 
2020-04-25 [03:48 AM]

ZNA- ھەولێر



مانگی رەمەزان مانگی خێر و بەرەکەتە ھەم بۆ لەشی مرۆڤ و ھەم بۆ روحی ، چونکە دەبێتە ھۆی پاکبوونەوەی لەشی مرۆڤ لە جۆرەھا ژەھر و چەوری کەڵەکەبوو و ھەروەھا ئارامیەکی زۆر بە روحی دەبەخشێت، لەبەر ئەمە پێویستە لە مانگی ئاگاداری ئەم کارانە بیت. 

١.ھەوڵدە لە کاتی بەربانگ زۆر نەخۆیت، بۆ ئەوەی تووشی سک ئەستووری نەبیت و جێگەیەک بھێلەوە بۆ ژەمێکی سووک لەنێوان بەربانگ و پارشێو. 
٢. خواردنەکەت بە باشی بجوو چونکە کاری ھەرس کردنی ئاسانتر دەکات بەتایبەتی بۆ ئەوانەی کێشەی گەدەیان ھەیە و زۆر جووینی خواردن وا دەکات مرۆڤ ھەست بە تێربوون بکات. 
٣. ژەمی پارشێو دوا بخە تا نزیک بانگی بەیانی بۆ ئەوەی لە رۆژدا کەمتر ھەست بەبرسیەتی و تینوویەتی بکەیت و ھەوڵبدە لە کاتی پارشێو ھەندێک بەرھەمی گەنمی بخۆیت (نان یا سەمون) بۆ پارێزگاری کردن لە ئاستی شەکر لە خوێن. 

٤. لە نێوان ژەمەکان بەربانگ و پارشێو شلەمەنی زۆر بخۆ بەتایبەتی ئاو , چونکە رێگری دەکات لە قەبزی. 

٥. رێژەیەکی باش میوە و سەوزەوات بخۆ  چونکە رێژەیەکی زۆر ئاو لە خۆ دەگرێت کە لەشی پێویستی پێی دەبێت . 

٦. لە کاتی بەربانگ دوور بکەوە لەو خۆراکانەی خوێی زۆرە لەگەڵ تورشی و بەھارات، چونکە جگە لە زیانەکانی وات لێدەکات ھەست بە تینوویەتی بکەیت . 

٧. خۆت بە دوور بگرە لە خواردنی زۆر چەور . 

٨. لە دوای بەرابنگ بە کاتژمێرێک یا دووان ھەوڵبدە ھەندێک راھێنانی وەرزشی بکەیت (نوێژەکانی تەراویحیش باشترین راھێنانە). 

٩. نەکەی لە کاتی بەربانگ راستەوخۆ ئاوی سارد بخۆیتەوە چونکە دەبێتە ھۆی سک ئێشە و واباشترە دەنکێک خورما بخۆیت لەگەڵ ئاوی شلتێن ئینجا کەمێک شۆربای نیسک بخۆیت . 

١٠. نەکەی دوای بەربانگ راستەوخۆ بخەویت، چونکە کاریگەری زۆری لەسەر تەندروستیت دەبێت بەتایبەتی ئەگەر خواردنەکەت چەور بوو.

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 47455جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad