English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی خورما لە مانگی رەمەزان 
2020-04-29 [03:45 AM]

ZNA- ھەولێر 


مرۆڤ لە مانگی رەمەزان پێویستی بەھەندێک خۆراکی تایبەت دەبێت، بۆ ئەوەی ووزەی پێ ببەخشێت تا لەچالاکییەکانی بەردەوام بێت، چونکە مرۆڤ لەم مانگە بۆ ماوەیەکی زۆر لەکاتی رۆژ ھیچ شتێک ناخوات، یەکێک لە گرنگترین ئەو خۆراکانەش پێویستە مرۆڤی بەرۆژووبوو بیخوات خورمایە، لە ئاینی ئیسلام زۆر جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێویستە مرۆڤ بۆ کاتی بەربانگ کردنەوە خورما بخوات بەھۆی سوودە زۆرەکانی .

لێرەدا بەکورتی تیشک دەخەینە گرنگترین سوودەکان خورما لە رەمەزان : 
•    خورما ژەھرەکەی خۆی لەناو دەبات، کە بریتیە لە ھەندێک میکرۆبات کە لەوانەیە بگوازرێتەوە ناو جەستەی مرۆڤ و زیانی پێبگەینێت، ھەر بۆیە خورما لەتوانای دا ھەیە ئەمیبیا و میکرۆبەکان لەناو ببات .
•    خورما زۆرینەی مادە شەکریەکان لەخۆ دەگرێت کە سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤی بەرۆژووبوو ھەیە ھەروەھا ھەندێک توخمی خۆراکی بەھێز لەخۆ دەگرێت کە جەستەی مرۆڤ پێویستی پێی ھەیە .
•    خورما چەندین جۆرە مادە لەخۆ دەگرێت کە ژەھر لە جەستەی مرۆڤ دەردەکەن و پاکی دەکەنەوە .
•    خورما بە خێرایی ھەرس دەبێت و سوودەکانی بڵاو دەبێتەوە، مرۆڤ تەنھا پێویستی بە یەک کاتژمێرە تا خورما ھەرس بکات و پێکھاتەکانی وەک ووزە بەکار بێنێت لەنێو جەستە .
•    خورما ھانی گەدە و ریخۆلەکان دەدات بۆ دەرکردنی رێژێنەکانی ھەرس کردن، بەتایبەتی ئەگەر دوای سوپێک خواردت .
•    خورما کاری ھەرس کردنی چەندین خۆراکی ئاڵۆز ئاسان دەکات، وەک کاربۆھیدرات و پرۆتینات .
•    خورما رێژەی ترشی میزکردن لە جەستە بەھاوسەنگی رادەگرێت، بەتایبەتی ئەو حاڵەتە لەلای مرۆڤی بەرۆژووبوو زۆر روودەدات و ھەروەھا خورما رێگە دەگرێت لە دروست بوونی ووردە بەردی گورچیلە .
•    خورما وا لە مرۆڤ دەکات ھەست بە تێربوون بکەیت، بەمەش مرۆڤ لەکاتی بەرۆژووبوون کەمتر ھەست بە برسیەتی دەکات، چونکە خورما رێژەیەکی زۆر لە کانزا و ریشالەکان و ڤیتامینات لەخۆ دەگرێت، ئەمانەش ھەموو دەبنە رێگر بۆ ئەوەی مرۆڤ خواردنێکی زۆر نەخوات و پارێزگاری لە سیستەمی ھەرس کردنی دەکات .
•    لە حاڵەتی سکپڕی لەلای ئافرەتاندا خورما یارمەتیدەرە بۆ کەمبوونەوەی گرژبوونەوە رەحم .

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 47239جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad