English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند رێگەیەک بۆ پاراستنی تەندروستیت لە مانگی رەمەزان 
2020-05-04 [03:35 AM]

ZNA- ھەولێر


زۆرینەی موسڵمانان لەسەرتاسەری جیھان لە مانگی رەمەزانی پیرۆز بەرۆژوو دەبن ، لەگەڵ بەرۆژوو بوون بەشێک لە موسڵمانان کێشەی تەندروستیان بۆ دروست دەبێت بەھۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆر لە خواردن و خواردنەوە دوور دەکەونەوە لەبەر ئەمەش پێویستە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە تەندروستی خۆت بکەیت ، پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانە بکەیت . 

١.ئاوێکی باش بخۆرەوە : 
پێویستە شەوانە بڕە ئاوێکی زۆر  بخۆیتەوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە تەندروستی خۆت بکەیت لە مانگی رەمەزان . 
لەمبارەیەوە یاسمین بادیانی پسپۆڕی بواری چارەسەری سروشتی و سەرۆکی بەشی وەرزشی دەڵێت ، پێویستە بە لایەنی کەم ٨ کوپ ئاوی شەوانە بخۆیتەوە ئەمەش لە نێوان بەربانگ و پارشێو . 
ھەروەھا دەڵێت : دوور بکەوە لە خواردنەوەکانی کافایین چونکە ئەمانە وا دەکات میز زۆر بکەیت و وات لێدەکات ئاوێکی زۆر لە دەست بدەیت ، ھەرەھا خواردنەوە گازییەکان زیانی ھەیە و دەبێتە ھۆی ئەوەی کاری ھەرسکردن قورستر بێت . 
ھەروھا دەڵێت: دەکرێت مادەی ئەلکترۆلیت بۆ ئاو زیاد بکەیت چونکە دەبێتە ھۆی زیاد بوونی پاشەکەوتی ئاو لە ناو لەش و ڤیتامینەکان زیاد دەکات . 
٢. دوور بکەوە لە خواردنە سوورکراوەکان . 
کاتێک مرۆڤی موسڵمان رۆژێکی تەواوی بە بێ  خۆراک بەڕێ دەکات ، لەوانەیە ئارەزووی بۆ خواردنی خێرا بچێت لە کاتی بەربانگ  .
ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی خواردنێکی زۆر بخوات و سکی پڕبێت و کۆئەندامی ھەرسی خۆی ماندوو بکات ، لەمبارەیەوە بادیانی دەڵێت : لەگەڵ ئەوەی کاتێکی کەممان لەبەردەستە بۆ خواردن پێویستە لەم ماوەیە خواردنی ھاوسەنگ و سوود بەخش بخۆین وەک میوە و سەوەزوات  و پرۆتین ، خۆت بە دوور بگرە لە خواردنی خراپ و ئەو خۆراکانە بخۆ کە بەھای خۆراکی زۆرە . 
٣. ئەنجامدانی ھەندێک راھێنانی وەرزشی : 
پێش وەختە دەبێت بزانی کە نابێت راھێنانی وەرزشی قورس ئەنجام بدەیت ، تەنھا دەتوانی ھەندێک راھێنانی وەرزشی سووک ئەنجام بدەیت ، چونکە راھێنانی قورس کاریگەری خراپی ھەیە . 
لەمبارەیەوە ئەیاز اللە سافی پسپۆری وەرزشی لە زانکۆ بەرمنگھام لە ئینگلتەرا دەڵێت : پێویستە ئەوە بەبیرت جەستەت بھێنییەوە کە لەشت توانا و وزەی ھەیە لە مانگی رەمەزان و ھەروەھا دەبێـت ئەوانەی بەرۆژوو دەبن چالاک بن و کەمێک راھێنانی سووک ئەنجام بدەن بۆ ئەوە پارێزگاری لەسیستەمی کاری لەش بکەن . 
٤. چاودێری خوێ : 
بەکارھێنانی خوێیەکی زۆر لە کاتی بەربانگ و پارشێو کاریگەری خراپی دەبێت لەکاتەکانی بەرۆژوو بوون ، چونکە خوێی زۆر وادەکات لە کاتی بەرۆژوو بوون زیاتر ھەست بە تینوویەتی بکەیت  ، ئەمەش کاریگەری خراپی دەبێت . 
٥. ئەنجامدانی ھەندێک نەریتی تەندروست : 
لەگەڵ ئەوەی موسڵمانان لە مانگی رەمەزان لە خواردن و خواردنەوە دوور دەکەونەوە ، لەگەڵ ئەوەش پێویستە ھەندێک نەریتی تەندروست ئەنجام بدەن لەوانەی دوور کەوتنەوە لە جگەرە کێشان و نێرگەلە کێشان و ئەمەش دەرفەتێکی زێڕێنە بۆ ئەوانەی ئاڵودەی جگەرە و نێرگەلە بوونە بە یەکجاری وازی لێبھێنن . 


یاسین احمد
سەرچاوە | پێگەی RT
 





ئەم هەواڵە 48286جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad