English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند ئامۆژگاریی پزیشکان بۆ ئەوانەی لە کاتی وەرزشکردندا دەمامک دەبەستن
2020-07-26 [09:36 AM]

ZNA-هەولێر


دامەزراوە تەندروستییەکانی جیھان، بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئامۆژگاریی بەستنی دەمامک دەکەن، بەڵام بەستنی دەمامک لە کاتی راھێنانە وەرزشییەکان رەنگە قورس بێت.

سەنتەرەکانی ئەمەریکی بۆ چاودێریی تەندروستی و خۆپاراستن ئامۆژگاریی بەستنی دەمامک دەکەن لە شوێنە گشتییەکاندا، ھەروەھا لەو شوێنانەی خەڵک زۆر تێکەڵی یەکتر دەبن، وەک یانە وەرزشییەکان.

بەڵام رێکخراوی تەندروستیی جیھانی دەڵێت، بەستنی دەمامک لە کاتی راھێنانە وەرزشییەکان شتێکی ھێندە ئاسان نییە، ئەویش بەھۆی زۆر ئارەقەکردن و سەختیی ھەناسەدانەوە.

لە ئەگەری ئەوەی دوودڵ بوویت لە بەستنی دەمامک لە کاتی راھێنانە وەرزشییەکان، ئەوا پسپۆرانی تەندروستی لەم بوارە ئامۆژگارییەکت دەکەن.

پێگەی (cnet) لە پسپۆری نەخۆشییە گوازراوەکان (ساندرا کیش) گواستوویەتییەوە، دوورکەوتنەوە لە یەکتری لە یانە وەرزشییەکان زۆر یارمەتیدەر نییە بۆ خۆپاراستن، چونکە ھەناسەدان کەشێکی گونجاوی بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکان دەخوڵقێنێ.

بێگومان لەم کاتەدا، بۆ تەندروستی وا باشترە بەبێ بەستنی دەمامک لە یانەکان وەرزش نەکەی، بەڵام ئەگەر نەتتوانی دەمامک ببەستی، وا باشترە وەرزش لەدەرەوە، لە ھەوای کراوەدا بکەی.

بەڵام بۆ ئەو کەسانەی سوورن لەسەر گەڕانەوەیان بۆ یانە وەرزشییەکان، پێویست دەکا دەمامکی گونجاو بۆ ھەناسەدان ببەستن، بۆ ئەوەی یارمەتیی ئەو کەسانە بدات، کە لە کاتی راھێنانی وەرزشیدا ھەناسەتەنگ دەبن.

جگە لەمەش، پسپۆران ئامۆژگاریی دەکەن، ئەو دەمامکانە ببەسترێن، کە لە مادەی تایبەت دروست کراون، بۆ ئەوەی یارمەتییان بدات لە رزگاربوون لەو ئارەقەیەی لە ئەنجامی سووتاندنی وزەیەکی زۆرەوە، بەخوڕ پێیاندا دێتە خوار.

کۆمپانیای (ئاندر ئارمر) دەمامکێکی وەرزشیی لە سێ چین دروست کردووە، کە یارمەتیدەرەوە بۆ کرداری ھەناسەدان و دەستەبەرکردنی بەرگریی لە گواستنەوەی ڤایرۆسەکان.

ھەروەھا لە تایبەتمەندییەکانی ئەو دەمامکەیە ئەوەیە، کە بە نەرمی توانای جوولەکردنی ھەیە، بۆ ئەوەی ئەو کەسانە ھەراسان نەکات، کە وەرزش دەکەن، ئەمەش بەھۆی شێوازی دروستکردنییەوەیە لە مادەی پەمۆ بە رێژەی ٥%، ھەروەھا مادەی (پۆلیستەر)ی تێدایە، بۆ رزگاربوون لە ئارەقە.

لەناو ئەو دەمامکانەدا بەشی دژە بەکتریاشیان تێدایە، بۆ پارێزگاریی لەو کەسەی کە دەیبستێ، بەڵام کۆمپانیای تر جۆری دیکەیان لە دەمامک پێشنیار کردووە، بۆ ئەوانەی دەیانەوێ لە سەردەمی کۆرۆنادا وەرزش بکەن.

ھەر لەم بوارەدا، کۆمپانیای (ئەدیداس) دەمامکێکی وەرزشیی پێشنیار کردووە، کە دەتوانرێ بشورێ، ھەروەھا لە کاتی بەستندا بەرگریی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستەبەر دەکا.





ئەم هەواڵە 58381جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad