English | Kurdî | کوردی  
 
TEAM FACLONS پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و 15,000 دۆلاری بەدەستهێنا لە پاڵەوانێتی PUBG MOBILE STAR CHALLENGE وەشانی عەرەبی2022 بە هاوبەشی لەگەڵ کینتاکی 
2022-12-29 [03:26 AM]

هه‌ولێر (zna)



 کۆمپانیای پۆپجی مۆبایل PUBG MOBILE بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنێت کەTEAM FALCONS بوو بە پاڵەوانی نوێی PUBG MOBILE STAR CHALLENGE وەشانی عەرەبی 2022 بە هاوبەشی لەگەڵ کینتاکی، دوای ئەوەی کۆی گشتی 197 خاڵی بەدەستهێنا. و تیپی Team Falconsتەنها بە یەک خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی کۆتایی هات و لە نزیکترین ڕکابەرەکانیانەوە و 15 هەزار دۆلاری ئەمریکی بەدەستیهێنا.
 
تیپی Geekay Esports دوای ئاستێکی بەهێز پلەی دووەمی بەدەستهێنا و 196 خاڵیان تۆمارکرد و پلەی دووەمی لە پاڵەوانێتی PMSC Arabia 2022 بە هاوبەشی لەگەڵ کینتاکی مسۆگەرکرد و 10 هەزار دۆلاری ئەمریکی وەرگرت.
هەروەها تیپی Titan Gaming بە درێژایی پاڵەوانێتییەکە ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کرد و توانی 173 خاڵ تۆماربکات. تیپەکەپلەی سێیەم و 5 هەزار دۆلاری بەدەستهێنا و Gaith یاریزانی یانەی Geekay Esports توانی زۆرترین سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بە کۆی گشتی 33 دەرکردن، هەربۆیە بووە باشترینیاریزانی پاڵەوانێتییەکە و 1000 دۆلاری بەدەستهێنا.
یارییەکانی PMSC Arabia 2022 بە هاوبەشی لەگەڵ کینتاکی یەکێکەلە چالاکیە چاوەڕوانکراوەکانی گۆڕەپانی پۆپجی مۆبایل - لە 25یکانوونی دووەم کۆتایی هات، دوای چوار ڕۆژ لە یارییە پڕ لە سەرگەرمی.
یاری پۆپجی مۆبایل بەردەستە بۆ دابەزاندن بێبەرامبەر لە App StoreوGoogle Play Store.





مشاهدة 3358
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad