English | Kurdî | کوردی  
 
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی  سامسۆنگ لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەری 2023 "جیهانێکی پەیوەست و بێدەنگ" 
2022-12-29 [03:29 AM]


 
(هەولێر، کوردستان، 27ی کانوونی دووەمی 2022): کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی خۆی ئەنجام دەدات لە ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٤ی مانگی یەکی داهاتوو، ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەری 2023وەک کاریگەرترین ڕووداوی تەکنەلۆژی لە جیهاندا.
 
جێگری سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری و بەرپرسی بەشی "ئەزموونی ئامێرەکانی DX " لە کۆمپانیای سامسۆنگ جونگ هی هان، وتاری سەرەکی بۆ چالاکییەکە پێشکەش دەکات، بە ناوی "جیهانێکی پەیوەست و بێدەنگ"، لە کاتژمێر 5ی ئێوارە بە کاتی ناوەندی ئەمریکا (کاتژمێر 1:00ی شەوی ڕۆژی پێنجشەممە، بەرواری 5ی مانگی یەک بەکاتی بەغدا)، لە هۆڵی Mandalay Bay Ballroom لە لاس ڤێگاس.
 
کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە بە شێوەی ئۆنلاین لە ماڵپەڕی ژووری هەواڵەکانی سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەخش دەکرێت. بۆ زانینی نوێترین هەواڵ لەسەر پلانەکانی سامسۆنگ بۆ پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەری 2023، تکایە سەردانی ژووری هەواڵی سامسۆنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن.





مشاهدة 3043
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad