English | Kurdî | کوردی  
 
بەم شێوەیە کۆمپانیاکە ئەزموونی ئاسایشی لە ئامێرەکانیدا بردۆتە ئاستێکی بەرزتر
2023-01-08 [04:24 AM]


لە ئامێرەکانیدا بردۆتە ئاستێکی بەرزتر لە ڕێگەی چارەسەری داهاتووی Samsung Knox Matrix کە زانیاریەکان بە شێوەیەکی گونجاو و پارێزراو لە سەرانسەری ئامێرەکاندا هاوکات دەکات، جگە لە پاراستنی زانیارییە هەستیارەکان. ئەمەش لە ڕێگەی چاودێریکردنی یەکتری فرە چینەوە ئەنجام دەدرێت کە بەهۆی تەکنەلۆژیای بلۆکچەینی تایبەتمەندەوە چالاک کراوە.
ئەزموونی پەیوەستکراو درێژدەبێتەوە بۆ جووڵە. مارکوس وۆتێرلیب لە کۆمپانیای هارمان پلانی سامسۆنگ و هارمانی بۆ دروستکردنی ئاستێکی نوێی زیرەکی و ئاسوودەیی و ئەزموونی کەسی لە ئەزموونی ناو ئۆتۆمبێل (ICX) ئاشکرا کرد. لە ناخی ئەم هەوڵەدا تەکنەلۆژیای هارمان Ready Care هەیە، کە ئەلگۆریتمێکی فێربوونی ئامێر بەکاردەهێنێت بۆ کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیاری لە هەستەوەرەکانی ئۆتۆمبێلەکە بۆ پێوانەکردنی خەواڵوویی و سەرقاڵی شۆفێر، پاشان دەستێوەردانی تایبەتمەند پێشکەش دەکات بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان و باشترکردنی سەلامەتی شۆفێر.
دیدگایەک بۆ داهاتوو
کۆمپانیاکە داهێنان و تەکنەلۆژیای نەوەی داهاتووی بە بەکارهێنانی نوێترین زیرەکی دەستکرد نمایشکرد. ئەم ئەزموونانە کە لەلایەن Spatial AI چالاک دەکرێن، وەک لە گسکی کارەبایی JetBot AI+، کە بناغەی ئەزموونی باشتری ماڵەوە دادەنێن کە لەگەڵ ڕەهەند و ژینگەی ماڵەکەتدا بگونجێت.
هەروەها سامسۆنگ جۆری Relumino ی پیشان دا، کە لەگەڵ کۆمەڵێک تەلەفزیۆنی دیاریکراوی سامسۆنگ لە ساڵی نوێی 2023دا دێت لە چوارچێوەی زنجیرەی Neo QLED 8K وK4، بۆ ئەوەی بینینی ناوەڕۆک بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی بینینیان هەیە چارەسەر بکات. ئەم جۆری جەخت لەسەر هێڵکارییەکان دەکاتەوە و کۆنتراست و ڕەنگەکان باشتر دەکات بۆ گەیاندنی ناوەڕۆکێکی ڕوونتر کە دەتوانرێت بە ئاسانی چێژی لێوەربگیرێت. هەروەها کۆمپانیاکە جووتە چاویلکەیەکی نوێی Relumino ئاشکرا کرد، کە بۆ یەکەمجار لە 2018ی ئەم پێشانگایەدا دەرکەوت، ئەمەش لە چوارچێوەی پڕۆژەی C-Lab ی تایبەت بە بەرنامەکەی بۆ خێراکردنی کارەکانی کۆمپانیا نوێیەکان، جگە لە بەرنامەی مۆبایلەکان، بۆ دروستکردنی ئەزموونی بینراوی خۆشتر و گونجاو بۆ چاوەڕوانییە کەسییەکان لە هەموو ڕوویەکەوە.





مشاهدة 3322
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad