English | Kurdî | کوردی  
 
سەردەمێکی نوێی شاشەی بەهێز بە کارایی بەرز و پەیوەندی پارێزراو و ئەزموونی تایبەتمەن دە
2023-01-09 [03:09 AM]

هه‌ولێر (zna)


 

 

کۆمپانیایسامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان پەردەی لەسەر زنجیرەنوێیەکانی شاشەی QLED و MICRO LED و Samsung OLED لادا لەگەڵ بەرهەم و کەرەستەی جوانکاریە نوێیەکانیشێوازی ژیانی سەردەمیانە، پێش دەستپێکردنی پێشانگایئەلیکترۆنی بەکاربەر CES® 2023 .کۆمەڵەی ئەمساڵیسامسۆنگ جیاوازە بە بەرهەمە پێشکەوتوو و داهێنەرەکان کەگرنگی بە پەیوەندیکردن و ئەزموونی بەکاربەرانی کەسیدەدەن.

 

ئەم کۆمەڵەیە بەرفراوانەی سامسۆنگ یارمەتی بەکارهێنەراندەدات ئەزموونی تایبەتی خۆیان دروست بکەن لەگەڵ ئەوئامێرانەی کە ڕۆژانە بەکاریدەهێنن، کە بە تەکنەلۆژیایداهێنەرانەتر لە جاران کاردەکات. ئەمساڵ سامسۆنگ هەنگاوێکیدیکە لە گەشتەکەیدا دەنێت کە هەمیشە لە گەشەکردندایە بۆئاسانکردنی ووردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانەی بەکارهێنەران، لەڕێگەی یەکخستنی نەرمی فرە ئامێر لە سەرانسەری ژینگەیکارکردندا، لە ڕێگەی سەکۆی ماڵە زیرەکەکەی SmartThings.

 

چیۆلجی کیم، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری بەشی Visual Display Business ڕایگەیاند: "لە ساڵی 2023دا، ئێمەسنوورەکانی داهێنان دەبەزێنین بۆ ئەوەی زیاتر لە کوالێتیوێنەی نایاب پێشکەش بە بەکارهێنەران بکەین، بۆ گەیشتن بە ئەزموونی ناوازە و گشتگیری ئامێرەکان، کە بەپێی پێداویستیو ئارەزووەکانیان لە ماڵە پەیوەستکراوەکەیاندا دیزاین کراوە." لەسامسۆنگ. وە لەگەڵ بەرنامەی SmartThings، تەکنەلۆژیایپێشکەوتوومان ڕێک و پێکتر و کارلێککەرتر دەبێت، بۆدەوڵەمەندکردنی ئەزموونی بەکارهێنەران لە ژیانێکیبەردەوامتردا، و بۆ دڵنیابوون لە ئاسانی دەستڕاگەیشتن و چێژوەرگرتن لەم ئەزموونانە هەموو ڕۆژێک”.

 

ئەزموونە ناوازە و پەیوەستکراوەکان لەگەڵ Neo QLED

نوێترین کۆمەڵەی تەلەفزیۆنی سامسۆنگی New QLED 8K و 4K ی بژاردەی نایاب پێشکەش بە بەکارهێنەران دەکات کەلەگەڵ پێداویستیەکانیان بگونجێت. و چارەسەرکەریپێشکەوتووی Neural Quantum Processor ی سامسۆنگکوالێتی وێنە لە شاشە نوێیەکانی QLED بەرز دەکاتەوە،هەروەها تەلەفزیۆنی Quantum Mini LED-lit TV بە هێزیڕووناکی 14 بیت لەگەڵ بەرزکردنەوەی زیرەکی دەستکرد دێت،ڕێگە بە تایبەتمەندی ناوازە دەدات؛ وەکو Shape Light Controlو Real Depth Enhancer Pro بۆ وێنەیەکی سێ ڕەهەندی پڕژیان.

 

ئامێرە نوێیەکانی QLED سامسۆنگ بۆ ساڵی 2023 لە تەنهاڕوونی وێنە تێدەپەڕێت، بە پانێڵێکی ڕوونی بەرز و ئەلگۆریتمێکی تایبەت بە کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ کارپێکردنی تایبەتمەندی نوێی Auto HDR Remastering ی سامسۆنگ. و تەکنەلۆژیای فێربوونی قووڵی زیرەکیی دەستکرد بەکاردەهێنێتبۆ شیکردنەوە و بەکارهێنانی کاریگەرییەکانی مەودای داینامیکیبەرز (HDR) دەستەجێ لەسەر ناوەڕۆکی بینراو لەناو مەودایداینامیکی ستاندارد (SDR) دیمەن بە دیمەن، کە ڕووناکی و ژیانی زیاتر دەهێنێتە ناوەڕۆکی بینراو بۆ سەیرکردنێکیسەرسوڕهێنەر و نوقمبوون لە کاریگەرییەکانی.

 

جگە لەوەش، بەکارهێنەرانی تەکنەلۆژیای SmartThings چیترپێویست ناکات ئامێری dongle بە جیا بکڕن بۆ کۆنترۆڵکردنیئامێرەکانی Zigbee و Thread. لە ساڵی 2023دا یەکەیSmartThings Zigbee و Matter Thread One-Chip لەبەرهەمەکانی سامسۆنگدا یەکدەخرێن. وە بۆ باشترینئەزموونی پەیوەندی ئامێرەکان، SmartThings بە شێوەیەکیخۆکاری ئامێرەکان هاوکات دەکات





مشاهدة 1570
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad