English | Kurdî | کوردی  
 
سامسۆنگ پەردەی لەسەر بەرهەمی نوێی Bespokeبۆ ئەزموونی چێشتخانەی پەیوەست و تایبەتمەندلادا لە CES 2023
2023-01-11 [10:49 AM]

هه‌ولێر (zna)


 

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس پەردەی لەسەر نوێترینزیادکراوەکانی بۆ کۆمەڵەیBespoke Home ی خۆی لادا. نوێترین ئامێری ناوماڵ و خزمەتگوزارییەکانی سامسۆنگ بۆئەوە دیزاین کراون کە خواستی گەشەسەندوو بۆتایبەتمەندیکردن و دابینکردنی ئاستێکی نوێی پەیوەندیزیرەک کە یارمەتی بەکارهێنەران دەدات بۆ ئەوەی لەچێشتخانەکاندا بەردەوامتر بن. بە لەخۆگرتنی هەڵبژاردنیفراوانتر لە جۆرەکانی ساردکەرەوەی Bespoke، شاشەیەکیگەورەتر و جوانتری 32 ئینچ بۆ دەرگای Bespoke 4-Door Flex™ لەگەڵ Family Hub™+، و چێشتلێنانێکیپێشکەوتووی زیرەکی دەستکرد بۆ فڕنیAITM Bespoke کەیارمەتی ئامادەکردنی ژەمەکان دەدات، چێشتخانەکەیسامسۆنگ دەبێتە شوێنێکی زیرەکتر و گشتگیرتر و کارلێککەرترلە جاران.

 

جونهوا لی، EVPو سەرۆکی لە تیمی ئەزموونی کڕیاران لە بەشیکارەکانی ئامێرە دیجیتاڵییەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، ڕایگەیاند: "لە CES 2023، ئێمە بەردەوامین لە بنیاتنانی سەرکەوتنیکۆمەڵەی Bespokeمان بە ناساندنی ساردکەرەوەی نوێی Bespoke کەڕێگەی زیاتر دەدات بە بەکارهێنەران بۆ گوزارشتکردن لە خۆیان لەچێشتخانەکانیاندا"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئامانجمان زۆرترین ئازادییەکە کڕیاران هەیان بێت بۆ تایبەتمەندکردن و بەرهەمهێنان لەچێشتخانەکانیاندا، بە تایبەتمەندییە نوێیەکان کە بە هەموو شتێکبەهێزکراون لە شاشەی گەورە و وەڵامدەرەوە لەسەر ساردکەرەوەکانمانتاوەکو یارمەتیدانی چێشتلێنان بە زیرەکی دەستکرد. ئەم نوێترینتایبەتمەندی و بەرهەمانە لە یارمەتیدانی بەکارهێنەران لە چێشتخانە زیاترنو ڕێگەیان پێدەدەن بەڕاستی گوزارشت لە خۆیان بکەن لە ڕێگەی هێزیتایبەتمەندکردن بۆ ئەزموونی چێژبەخشتر. جگە لەوەش، بە نوێترینداهێنانەکانی چێشتخانە و دیزاینە تایبەتمەندەکان، ئەم ئامێرە نوێیانەبەنەرمی لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی SmartThings کاردەکەن بۆپێشکەشکردنی ئاسانکاری و پاشەکەوتکردنی بێهاوتا لە ناوماڵ.”

 

جۆری Bespoke 4-Door Flex™لەگەڵ Family HubTM+ شاشەیەکی گەورەتر و پەیوەندی باشتر پێشکەش دەکات

ساردکەرەوەی نوێی Bespoke 4-Door Flex™لەگەڵ Family HubTM+ تایبەتمەندییە بەهێزەکانی Family HubTM ئاشکرا دەکات بەدیزاینێکی چوار دەرگایی Bespoke، کە ناوەندێکی پەیوەندی و کاتبەسەربردنی هەموو شتێکە لە یەکدا لەگەڵ نمایشێکی گەورەیسەرنجڕاکێش تێکەڵ دەکات.

ساردکەرەوەی Bespoke 4-Door Flex™ بە تایبەتمەندییەدینامیکییەکانی Family HubTM+ لەسەر شاشەیFHD ی 32 ئینچنمایشکراوە کە نزیکەی دوو هێندە گەورەترە لە مۆدێلەکەی پێشووی. جگەلەوەش، داشبۆردە گەورە نوێیەکە سوود لە شاشەی گەورەتر وەردەگرێت، ئەمەش ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە ئاسانی ئەزموونیخزمەتگوزارییەکانی SmartThings بکەن هەروەها چاودێری وکۆنترۆڵکردنی ئامێرە ناوماڵە پەیوەستکراوەکانیان بکەن.

هەروەها ساردکەرەوەکە بەرنامەی نوێی Family Hub ی تێدایە. ئێستاSamsung TV Plus زیاتر لە 190 کەناڵی بێبەرامبەر پێشکەشدەکات، هاوکات یەکخستنی وێنەکانی گووگڵ سەکۆکە دەگۆڕێت بۆچوارچێوەیەکی وێنەی دیجیتاڵی کە هاوبەشکردن و پیشاندانی وێنەکانئاسان دەکات. بەهۆی گەورەتربوونی شوێنی شاشەکە و

تایبەتمەندی نوێی (PIP) picture-in-picture ی سامسۆنگ TV Plus، بەکارهێنەران دەتوانن سەیری بەرنامەی دڵخوازی خۆیان بکەن لە کاتێکداچاودێری دۆخی ئامێرەکانی تری چێشتخانەدا بگەن لە هەمان کاتداچاویان لەسەر ئەوەی بێت کە چی خواردنێک دروست دەکەن.

 

ساردکەرەوەی Bespoke 4-Door Flex™لەگەڵ Family HubTM+ بڕیارە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023 لە ئەمریکای باکوور و کۆریا بخرێتەبازاڕەوە. نوێکردنەوەی بەرنامەی Family Hub لە ساڵی 2023دادەخرێتە هەموو ئەو بازاڕانەی کە ساردکەرەوەی Family Hub™تێیدادەفرۆشرێن. ئەمەش کۆریا، ئەمریکا، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئاسیا، ئەمریکای لاتین و ئەوروپا دەگرێتەوە.

 

Bespokeفراوانتر دەبێت بۆ ئەوەی مۆدێلی بەناوبانگیساردکەرەوەی بەفرگر لەخۆبگرێت کە لە تەنیشت یەکەوە وسەرەوە دانراون بۆ دابینکردنی تایبەتمەندکردنی زیاتر لەچێشتخانەدا 

بە ڕەچاوکردنی جوانکاری دیزاینی Bespoke، ساردکەرەوەیBespoke کە لە دوو بەشی تەنیشت یەک دروستکراوە دیزاینێکی تەخت و ڕوونی هەیە لەگەڵ پانێڵێکی پێشەوەی تایبەتمەند کە بە هەردوو جۆریشووشە و پۆڵا بەردەستە. بەکارهێنەران بژاردەی هەڵبژاردنیان هەیە لە نێوانچەندین ڕەنگ و تەواوکاری دەرگاکان بۆ ئەوەی ساردکەرەوەکەیان لەگەڵدیکۆری ماڵەکەیاندا بگونجێت. دیزاینە بریقەدارەکەی ساردکەرەوەکە بەدەرگای کراوەی خۆکاری بەهێزە، دەستێکی ناسکی هەیە بۆ دیزاینێکیڕێک و پێک و کردنەوەی ئاسان لە ڕێگەی یەک دوگمەوە.

لە ناوەوە، ساردکەرەوەی تایبەت کە لە دوو بەشی تەنیشت یەک دروستکراوەتایبەتمەندی نوێترین تەکنەلۆژیای هەڵگرتن و ساردکردنەوەی خۆراکیتێدایە. و ناوەندی خواردنەوەکان دەستگەیشتنێکی ئاسان بە شوێنی ئاوەکەدابین دەکات، کە ئاوی سارد یان ئاوی تامداری سروشتیت بۆ دابین دەکاتلە هەر کاتێکدا. لەم نێوەندەدا، ناوەندی دووانی خۆکاری بەفر دروستکەر هەمیشە ئامادەیە بۆ ساردکردنەوەی خواردنەوەکانی بەکارهێنەران بەCubed سەهۆڵی چوارگۆشەی یان Ice Bites™.

 

وەک ساردکەرەوەی Bespoke، ساردکەرەوەی بە بەفرگر کەلەسەرەوەیەتی بە ڕەنگی شیک بەردەستە کە بە شێوەیەکی نەرم لەگەڵناوەوەی چێشتخانە هاوچەرخەکاندا تێکەڵ دەبێت. لە ناوەوە، Optimal Fresh Zone+ و فلتەری خواردنی تازەی سامسۆنگ خۆراک بە تازەییدەهێڵنەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە هەمان کاتدا 99.99% بەکتریا لەناو دەبەن. و بەکارهێنەرانی هەردوو جۆر ساردکەرەوەی Bespokeدەتوانن چێژ لەپاشەکەوتکردنی ووزەی زیادە وەربگرن لە ڕێگەی دۆخی ووزەی زیرەکی دەستکردی.SmartThings لەکاتێکدا دۆخەکە چالاک کراوە، "ووزەیزیرەکی دەستکرد” خێرایی کۆمپرێسەر و لەرەلەری خولی لابردنی بەفرباشتر دەکات، بە پشتبەستن بە شێوازی بەکارهێنانی بەکارهێنەران ودەوروبەری، یارمەتی ماڵەکان دەدات تێچووەکانیان و دەردانی کاربۆنیانکەم بکەنەوە.

 

 

ساردکەرەوەیBespoke جۆری دوو لە تەنیشت یەک لە چارەکی یەکەمیساڵی 2023 لە ئەمریکا بەردەست دەبێت، لە کاتێکدا جۆری ساردکەرەوەیبەفرگری سەروو بۆ یەکەمجار لە تایلەند لە مانگی ئازاری 2023 بەردەستدەبێت، و دواتر لە ئاستی جیهانیدا دەخرێتە بازاڕەوە.

 

ژەمە تەندروستەکان وەک چێشتلێنەرێکی وەستا ئامادە بکە بەفڕنی Bespoke زیرەکی دەستکرد

فڕنی زیرەکی دەستکردیBespoke ئامادەکردنی ژەمەکان ئاسان دەکات، بە تێکەڵکردنی زیرەکی بەهێز لەگەڵ تەکنەلۆژیای داهێنەرانە لە چێشتلێنانبۆ بەرهەمهێنانی ژەمە بەتامەکان کە لەگەڵ ئارەزووەکانی خۆراکیبەکارهێنەران دەگونجێت.

 

زیرەکی دەستکرد Pro Cooking ڕێکخستنەکانی چێشت لێنان باشتردەکات لەکاتی چاودێریکردنی خۆراکدا. ئەگەر فڕنەکە ڕێکبخرێت بۆ ئەوەیخواردنێکی ناسراو بە بەکارهێنانی شێوازی چێشت لێنان و پلەی گەرمی وئەو کاتەی کە فڕنەکە پێشنیاری دەکات، ئەوا سیستەمی زیرەکی دەستکردPro Cooking ئاگادارکردنەوەی خۆراک بۆ بەکارهێنەران دەنێرێت بۆڕێگریکردن لە سووتانی. بە بەکارهێنانی کامێرای ناوەوە و زیرەکی دەستکرد بەهێز، تایبەتمەندی Sense Inside ی فڕنەکە – یەکەمئەلگۆریتمی زیرەکی دەستکردی ناسینەوەی خۆراک و دۆزینەوەی سووتانیلە جۆری خۆیدا کە بڕوانامەی ئامێری چێشتلێنانی زیرەکی دەستکردیلەلایەن UL Solutions وەرگرتووە – دەتوانێت ڕێکخستنەکانی چێشتلێنانپێشنیار بکات بە ناسینەوەی 80 جۆر خواردن و پێکهاتە و ڕەچەتەیجیاواز.

 

جا بەکارهێنەران ڕێچکەیەکی تەندروست تاقی بکەنەوە یان بەدوایدوڵەمەندکردنی ڕەچەتەی ڕۆژانەیاندا دەگەڕێن لە ماڵەوە، ئەوا فڕنی زیرەکی دەستکردیBespoke کاتەکانی ژەمەکان ئاسانتر دەکات. بە یەکگرتنلەگەڵ SmartThings Cooking و Samsung Health ڕێگە بە فڕنیزیرەکی دەستکردیBespoke دەدات کە ڕادەی وەرزش و ڕاهێنانیبەکارهێنەران و ئامانجەکانی خۆراک شی بکاتەوە بۆ پێشنیارکردنیبژاردەکانی ژەمەکان بە پشتبەستن بەو پێکهاتانەی کە لە ماڵەوە هەیانە.

 

دیزاینی سەردەمیانەی فڕنی زیرەکی دەستکردیBespokeی گونجاوە بۆپاڵنان بۆ کردنەوەی دەرگاکە، کە جێگەی دەستەکانی پێشوو دەگرێتەوە بۆدیمەنێکی سادەتر و ڕێکخراوتر. فڕنی زیرەکی دەستکردیBespoke بە پێنج بژاردەی دیزاینی ڕەسەن و سەردەمیانە بەردەستە، و لە ئێستادا لەئەوروپا بەردەستە و لە چارەکی سێیەمی ساڵی 2023 لە ئەمریکای باکووردەخرێتە بازاڕەوە.

 

نوێترین ئامێرە ناوماڵەکانی سامسۆنگBespoke چێشتخانەی زیرەکدەباتە ئاستێکی دیکە بە بەهێزکردنی ئەزموونی چێشتلێنان و ئاسانکاری بۆماڵەکان بۆ پاشەکەوتکردنی ووزە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر نوێترینزیادکراوەکان بۆ کۆمەڵەی Bespoke، تکایە سەردانی Samsung.com بکەن.

 





مشاهدة 1516
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad