English | Kurdî | کوردی  
 
5سامسۆنگ هەڵمەت و داشکاندنی تایبەت بە ساردکەرەوەی سەردەمیانەی Bespoke لە عێراق ڕاگەیاند
2023-01-12 [09:50 AM]

هه‌ولێر (zna)


 
کۆمپانیای "سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا"، هەڵمەتێکی تایبەت و داشکاندنی بۆ ساردکەرەوە سەردەمیەکەی خۆی لە جۆری Bespoke لە عێراق ڕاگەیاند.
هەڵمەتەکە چەندین داشکاندنی لەسەر هەموو مۆدێلەکانی ساردکەرەوەی سەردەمیانەی Bespoke لەخۆدەگرێت، بەو پێیە هەڵمەتەکە لە بەرواری 5ی مانگی 1دەستپێدەکات، و تا 5ی مانگی 2ی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
بە ووتەی سامسۆنگ؛ داشکاندنە تایبەتەکان ئەم مۆدێلانەی خوارەوەی ساردکەرەوە سەردەمیەکانی Bespoke دەگرێتەوە، بەفرگری تاک دەرگای 15 پێ بە داشکاندنی تا 20٪ لە نرخی ڕاستی، بەفرگری تاک دەرگای 15 پێ بە داشکاندنی تا 20%ی نرخی ڕاستی، وە ساردکەرەوەی تاک دەرگای 16 پێ و دوو ڕەنگەکەی ڕەشی شووشەیی بریقەدار و بێجی شووشەیی و شینی تۆخ بە داشکاندنی تا 20%ی نرخی ڕاستی، هەروەها ساردکەرەوەیی بەفرگری خوارووی 15 پێ، بە هەردوو ڕەنگەکەی ڕەشی شووشەیی بریقەدار و بێجی شووشەیی و شینی تۆخ بە داشکاندنی تا 30%ی نرخی ڕاستی.
داشکاندن بۆ سەرجەم مۆدێلەکانی ساردکەرەوەی سەردەمیانەی Bespoke لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە سەرجەم خاڵەکانی فرۆشتنی کۆمپانیاکە لە عێراق بەردەستە وەک پێشانگا جۆراوجۆرەکان و بریکارە فەرمییەکان و دابەشکەرە ڕێگەپێدراوەکان.





مشاهدة 3541
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad