|
ZNA-هەولێر
لەمەودوا ئەپڵیكەیشنی (واتسئاپ) بۆ پەیوەندی خێرا، لە چەند مۆبایلێكدا كار ناكات، ئەمەش بەهۆی كۆنبوون و بەسەرچوونی مۆدێلی مۆبایلەكان.
بەپێی هەواڵێكی تۆڕی (فۆكس نیوز)، بەڕێوەبەرانی واتسئاپ بڕیاریان داوە چیتر ئاپڵیكەیشنەكە لە 49 جۆر و مۆدێلی مۆبایلدا كار نەكات و نەمێنێت، لەناویشیاندا مۆبایلی ئایفۆن5، ئایفۆن5C و چەند جۆرێك لە مۆدێلە كۆنەكانی سامسوونگ و ئێڵ جی هەن.
هۆكارێكی تری نەمانی واتسئاپ لەو مۆبایلانەدا نوێكردنەوە و پێشخستنەكانی بەردەوامی ئاپڵیكەیشنەكەیە، كە تایبەتمەندییەكانی تەنها لە مۆبایلە زیرەكە پێشكەوتووەكاندا دەستەبەر دەبن.
مشاهدة 2689
|