English | Kurdî | کوردی  
 
ئه‌مه‌ریكا... ڕووەکەکان و ئاژەڵەکانی ئەمەریکا مەترسی نەمانیان لەسەرە
2023-02-20 [12:02 PM]

ZNA - هه‌ولێر


گروپێکی ژینگەپارێزی دەڵێن لە٪40ی ئاژەڵان و لە٪34ی ڕووەک لە ئەمەریکا مەترسی نەمانیان لەسەرە.

گروپی NatureServe لەم دواییانەدا ڕاپۆرتەکەی بڵاوکردەوە. ئەم گرووپە قازانج نەویستە لە نزیک واشنتۆن دی سی لە شاری ئارلینگتۆن لە ویلایەتی ڤێرجینیا دامەزراوە.

کۆمپانیای نەیچەرسێرڤ دەڵێت لە٪41ی ژینگەکانی وڵاتەکەش ڕووبەڕووی داڕمان دەبنەوە. ژینگە هەموو شتێکە کە لە ناوچەیەکدا هەیە لەوانەش شێوەکانی ژیان و زەوی و ئاو.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ڕووەک و گیاندار بە چەندین جۆر لەوانە کوللەی ئاو و دڕکی بیابان و ماسی ئاوی سازگار لە مەترسیدان.

ڕێکخراوەکە داتای زیاتر لە هەزار زانای ئەمەریکا و کەنەدای پشکنیوە. دەڵێت، فراونترین ڕاپۆرتە تا ئێستا، بە بەکارهێنانی زانیاری 50 ساڵ لەسەر تەندروستی ئاژەڵان و ڕووەک و ژینگەکان.

ڕاپۆرتەکە وێنە و نەخشەی ئەو ناوچانە دەخاتەڕوو کە گروپەکە دەڵێن پارێزراو نین و زۆرترین مەترسی لەسەر ئاژەڵ و ڕووەکەکانی هەیە.

شۆن ئۆبراین سەرۆکی کۆمپانیای NatureServe دەڵێت ، داتاکانی ناو ڕاپۆرتەکە "ترسناکن". هیوای خواست یارمەتی یاسادانەران بدات پشتگیری لە یاسای وەک چاکبوونەوەی گیانلەبەرە کێوییەکانی ئەمریکا بکەن کە ساڵی ڕابردوو نەیتوانی پشتگیری بەدەستبهێنێت.

بۆ نموونە لە نێو ئەو جۆرانەی کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، مێشوولەگری ڤینۆس، کە ڕووەکێکە مێرووەکان "دەخوات". ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە تەنها لە کێودا لە چەند شوێنێکی ویلایەتی کارۆلینای باکوور و باشووردا دەبینرێت.

کۆمپانیای NatureServe ڕایشیگەیاندووە نزیکەی نیوەی هەموو جۆرەکانی کاکتوس (دڕکی بیابان) لە ئەمەریکا مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە. گوتیشی، ڕەنگە 200 جۆری درەخت نەمێنن. هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە زەویە فراوانەکانی ڕوەوکی چیمەنی باکووری ئەمەریکا لەنێو ئەو ژینگانەن کە زۆرترین مەترسییان لەسەرە. زیاتر لە نیوەی 78 جۆری چیمەن مەترسی نەمانیان لەسەرە.

مەترسییە سەرەکییەکانی سەر ڕووەک و ئاژەڵ و ژینگەکان بریتین لە لەناوبردنی ژینگە، گۆڕانکاریی لە بەکارهێنانی زەوەیەکان، جۆرە داگیرکەرەکان، پیسبوونی ڕووبارەکان، بەنداوکردن و گۆڕانی کەشوهەوا.

کالیفۆرنیا، تەکساس و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا ئەو شوێنانەن کە زۆرترین ڕێژەی ڕووەک و ئاژەڵ و ژینگەیان لە مەترسیدایە. ئەو ناوچانە چەندین جۆری جیاوازی ژیانیان هەیە.

وێسلی کناپ گەورە زانای ڕووەکەکانە لە کۆمپانیای NatureServe گوتی "ئەو بەشانەی ئەمەریکاش لەم ساڵانەی دواییدا گەشەی دانیشتووانێکی زۆریان هەبووە".

کناپ گوتی یاسادانەران بەزۆری ئەوەندە پارە بۆ پاراستنی ڕووەک دابین ناکەن وەک لەوەی بۆ ئاژەڵەکان دەیکەن. توێژینەوەکە دەڵێت، نزیکەی هەزار و 250 جۆر ڕووەک هەن کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.

جۆن کانتەر زانای بایۆلۆجییە لە فیدراسیۆنی نیشتمانی گیانلەبەرە کێوییەکان، کە گروپێکی قازانج نەویستە و بنکەکەی لە ڤێرجینیایە. ناوبراو لەو ڕاپۆرتەدا بەشدار نەبووە. بەڵام گوتی ئەو ئامارانە دەتوانن ڕێنمایی بەرپرسانی ویلایەت و ناوچەکە بکەن لە دانانی پلانی کاریگەری SWAP بۆ گیانلەبەرە کێوییەکانی ویلایەتکە.

بەرپرسان هەر 10 ساڵ جارێک SWAP دروست دەکەن بۆ وەرگرتنی پارەی فیدراڵی بۆ پاراستنی جۆرە لەناوچووەکان.

لە ئێستادا 50 ملیۆن دۆلار لە پارەی فیدراڵی بەسەر هەموو ویلایەتەکاندا دابەشکراوە بۆ ئەنجامدانی SWAP ـەکانیان. یاسای گەڕاندنەوەی گیانلەبەرە کێوییەکانی ئەمریکا ئەو بڕە پارەیەی بۆ یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلار زیاد کردوە، کە دەکاتە 28 هێندەی ئەو بڕە پارەیەی ئێستا. کانتەر وتی پڕۆژە یاساکە توانای ویلایەتەکانی بۆ پاراستنی ڕووەک و ئاژەڵان زیاد کردوە. ئەو یاسادانەرانەی پشتگیری لە پڕۆژە یاساکە دەکەن، ڕایانگەیاندووە کە دووبارە دەیخەنە ڕوو.

کانتەر گوتی، ڕاپۆرتەکەی NatureServe دەتوانێت بەرپرسان ڕێنمایی بکات لەسەر چۆنیەتی خەرجکردنی پارەی خەڵک بە باشترین شێوە. وتیشی، فرەچەشنی بایۆلۆجی، بوونی چەندین جۆری جیاوازی ژیان، گرنگە.

کانتەر دەڵێت "هەمەچەشنی بایۆلۆجیمان و پاراستنی وەک هەژماری پاشەکەوتی سروشت' وایە و ئەگەر ئەم جۆرە ژمێریارییەمان نەبێت کە چی لە دەرەوە هەیە و چۆن کاردەکات، و هەڕەشەکان چین، هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ یەکەمایەتیدان بە کارو کردەوە.

 

voa





مشاهدة 1552
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad