English | Kurdî | کوردی  
 
دەرهێنەر چارلی کاوفمان ...پشت بە زنجیرەی سامسۆنگ گالاکسی دەبەستێت بۆ وێنەگرتنی کورتە فیلمە نوێیەکەی
2023-02-20 [03:46 AM]

هه‌ولێر (zna)


 

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان جارێکی دیکە تواناکانی مۆبایلە زیرەکەکانی زنجیرەی گالاکسی دەسەلمێنێت لە بەرهەمهێنان و دروستکردنی ناوەڕۆکی فیلمی سەرسوڕهێنەر بەبێ پێویستی کڕینی ئامێری وێنەگرتنی پرۆفیشناڵ بە بودجەیەکی زۆر، ئەمەش بەهۆی ئەزموون و توانا باڵاکانی دابینکراو لەلایەن کامێرای ئەم مۆبایلانە، دوای هاوبەشی نوێی ئەو لەگەڵ نووسەر و دەرهێنەری خاوەن خەڵاتی ئۆسکار چارلی کاوفمان بۆ هەڵمەتی #FilmedWithGalaxy.
‎کاوفمان کە لە نیویۆرک ناوبانگێکی زۆری هەیە لە ڕێگەی فیلمەکانی Eternal Sunshine of the Spotless Mind و Synecdoche، سوودی لە تواناکانی وێنەگرتنی مۆبایلی گالاکسی Ultra S22 وەرگرت بۆ دروستکردن و بەرهەمهێنانی کورتە فیلمێکی هونەری بە ووردەکاری جوان و ڕوونی بەرز، کە ئیلهامی فیلمی Jackals and Fireflies لە هۆنراوەیەکەوە وەرگرتووە کە لەلایەنEva H.D. نووسراوە کە ڕۆڵی شاعیر و گێڕەرەوە و ئەکتەری سەرەکی دەگێڕێت لەم نامە خۆشەویستییە ناوازەیەیKaufmanesque بۆ شاری نیویۆرک.
‎تایبەتمەندی وێنەگرتنی شەوانەی گالاکسی Ultra S22 یارمەتی بەڕێوەبەری بەناوبانگی فۆتۆگرافی Chayse Irvin دا کە بە شێوەیەکی کاریگەر دیمەنەکانی شەوی شاری نیویۆرک بچرکێنێت؛ کە کامێراکە دیمەنەکانی شاری نیویۆرکی بۆ بینەران دەگواستەوە وەک ئەوەی بە چاوی خۆیان سەیری بکەن. و کاوفمان وێنەگرتن بە مۆبایلی گالاکسی بە ڕێگەیەکی کاریگەری زانی بۆ ئەوەی ژیان پەخش بکات لە فیلمەکە، و دڵخۆشی و ڕەزامەندی تەواوەتی خۆی بە ئەنجامی کۆتایی دەربڕی و ئاماژەی بەوەشکرد کە: "بەرهەمی کۆتایی نایابە"..
‎هاوبەشییەکە لەسەر هەڵمەتی#FilmedwithGalaxy بنیات دەنرێت، کە بانگهێشتی هەموو پۆلەکانی بەکارهێنەر دەکات بۆ ئەوەی سەرنجیان لەسەر سینەماکاران بێت کە دیدێکی داهێنەرانەیان هەیە بۆ گوزارشتکردن لە خەیاڵەکانیان لەگەڵ مۆبایلەکانی زنجیرەی گالاکسی، ئەمەش بۆیان نیشاندەدات کە پێویستیان بە ئامێری ستۆدیۆی گرانبەها یان ئامێری گەورە نییە بۆ بەرهەمهێنانی فیلمەکان بە نایابی، لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەی مۆبایلەی ئەم زنجیرەیە پێشکەشی دەکەن، کە وەک ئامرازێکی تەواو و بێ کەموکوڕییە کە پێویستیانە بۆ ئەوەی چیرۆکە ناوازەکانیان لەگەڵ جیهاندا بەیەکەوە هاوبەش بکەن.
‎لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021، دەرهێنەری بەناوبانگی بەریتانی جۆ ڕایت، مۆبایلی Galaxy S21 Ultra کە بەکارهێنا بە هاوێنەیەکی زۆر پان و 13 ملم، بۆ وێنەگرتنی کورتە فیلمی Princess and Peppernose، لە بەرامبەردا دەرهێنەری نوێی چینی، شا مۆ، لە مانگی نۆڤەمبەری 2021دا، گالاکسی Ultra S21ی بەکارهێنا بۆ وێنەگرتنی فیلمە بەناوبانگەکەی Kids of Paradise.
‎لە کوێ دەتوانن بینەری کورتە فیلمی Jackals and Fireflies بن؟
‎کورتە فیلمەکە بەناوی Jackals and Fireflies لە پێشانگاکانی ئەزموونیی گالاکسی نمایشکرا لە میانی چالاکیی فەرمی Galaxy Unpacked 2023، کە لەلایەن سامسۆنگەوە لە دڵی شاری سانفرانسیسکۆ، لە ڕۆژی چوارشەممە بەڕێوەچوو، کە هاوتا بوو لەگەڵ یەکی مانگی شوبات، هەروەها دواتر لە شاری نیویۆرک نمایش دەکرێت.
‎جێگای سەرنجە لە میانەی چالاکییە فەرمیی Galaxy Unpacked 2023، سامسۆنگ پێوەری نوێی ئاشکرا کرد کە گوزارشت لە سەردەمێکی نوێ دەکات کە داهاتووی مۆبایلە زیرەکەکان پێک دەهێنێت لەناو زنجیرە مۆبایلەکانی گالاکسیدا، کە کامێراکانی بۆ بەهێزکردنی توانای بەکارهێنەران و بەرزکردنەوەیان دروستکراون بۆ ئاستێکی سەرسوڕهێنەری داهێنەرانە و ناوازە.





مشاهدة 2518
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad