English | Kurdî | کوردی  
 
هەموو کەسێک دەتوانێت هێما شینەکەی فەیسبووک وەربگرێت
2023-02-22 [06:39 AM]

ZNA-هەولێر


کۆمپانیای مێتا وەرگرتنی هێما شینەکەی فەیسبووک و ئینستاگرامی کردە کرێی مانگانە و نرخەکەی 12 بۆ 15 دۆلارە.

کۆمپانیای مێتا رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووه‌وه‌ لە وڵاتی نیوزلەندا و ئوسترالیا بەکارهێنەرانی فەیسبووک دەتوانن باجی ڤێریفای (هێما شینه‌كه‌) وەربگرن، بۆ وەرگرتنیشی پێویستە ناسنامەی فەرمی وڵاته‌كه‌یان پێشکەش بکەن و ناوی راستەقینە یان ناوی فەرمی بەکاربهێنن.

فەیسبووک دەیەوێت هاوشێوەی تویتەر وەرگرتنی باجی فەرمی بکاتە پارە، ئیلۆن مەسک لە چەند مانگی رابردوو ئەو کارەی بۆ تویتەر ئەنجامدا بەناوی Twitter Blue، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ لێکەوتەوە.

پێچەوانەی تویتەر، كۆمپانیای مێتا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئەو پەیج و ئەکاونتانەی پێشتر هێما شینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه‌ پێویست ناکات پارەبدەن، لەمەودوا تەنیا ئەو کەسانەی یان ئەو پەیجانەی دەیانەوێت هێما شینەکە وەرگرن دەتوانن داوا بکەن بە کرێی مانگانەی 12 دۆلار لەڕێگەی وێبەوە، 15 دۆلاریش لەڕێگەی iOS و Android.

 لە چەند مانگی داهاتوو ئەو تایبەتمەندییە نوێیە بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی فەیسبووک و ئینستاگرام لە ئەکاونت و پەیجەکان بەردەست دەبێت.





مشاهدة 1183
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad