English | Kurdî | کوردی  
 
[زانیاری وێنەیی] Galaxy S23 Ultra: هێزی بێهاوتا، کامێرای نایاب
2023-02-24 [11:37 AM]

هه‌ولێر (zna)


Galaxy S23 Ultra دەستپێکی چەرێکی نوێیە لە گالاکسی ، کە بەرەنگاری هەموو ئەوە دەبێتەوە کە لە مۆبایلێکی زیرەکی ناوازەدا دەکرێت ودووبارە پێناسە پێوەری توانای داهێنان دەکاتەوە.
مۆبایلی Galaxy S23 Ultra بۆ خۆی جۆرێکی نوێیە. بە تێکەڵکردنی لوتکەی کارایی و بەرهەمهێنانی زنجیرەی Note لەگەڵ توانا پێشەنگەکانی فۆتۆگرافی زنجیرەی S، Galaxy S23 Ultra ئەزموونێکی بێهاوتای پەیوەستکراو چالاک دەکات.
بە بەرزکردنەوەی توانا و کارایی، چرکاندنی وێنەی زیندوو هەرگیز لەگەڵ Galaxy S23 لەمە ئاسانتر نەبووە. وێنەی ساتەکانی ژیان و سێڵفی و ڤیدیۆی سینەمایی ڕوونتر بگرە تەنانەت لە بارودۆخی ڕووناکی جیاوازدا، بە بەکارهێنانی وێنەگرتنی شەوانە Night Shot. جگە لەوەش هەستەوەری نوێی 200 مێگاپیکسڵی Adaptive Pixel وێنەگرتنی ساتە گرنگەکان بە ڕوونی و کواڵیتی بەرز پێشکەش دەکات، بە باشترین ووردەکاری بۆ بەدەستەوەدانی وێنەی ئاست بەرز و زیندوو.
هەروەها Galaxy S23 Ultra ئەزموونی یاریکردن لەکاتی جووڵەدا پێشکەش دەکات، لەگەڵ گرافیکی مۆبایلی خێرا و نەرم. یارییە قورسەکان بە ئاسانی کاردەکەن بەهۆی سەکۆی تایبەتی مۆبایلی Snapdragon® 8 Gen 2 ی گالاکسی بە هاوبەشی لەگەڵ Qualcomm.
زیاتر قووڵ بەرەوە لەناو بابەتە دڵخوازەکانت لەگەڵ Galaxy S23 Ultra. شاشەیەکی ڕووناک و گەورەی 6.8 ئینچ QHD+ بە پاترییەکی 5000 میللی ئەمپێر/کاتژمێر کاردەکات، و کارایییەکی کارا و درێژخایەن پێشکەش دەکات.
سەیری وێنەکانی خوارەوە بکە بۆ زانیاری زیاتر لەسەر توانای Galaxy S23 Ultra لە یارمەتی بەکارهێنەران بۆ هاندانی خولیای خۆیان.





مشاهدة 2188
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad