English | Kurdî | کوردی  
 
مۆبایلەکانی سامسۆنگ گالاکسی A54 5G و: A34 5G ئەزموونی سەرسوڕهێنەر بۆ هەمووان
2023-04-06 [10:32 AM]

هه‌ولێر (zna)



کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس پەردەی لەسەر مۆبایلی گالاکسی A54 5G و A34 5G لادا، وەک دوو مۆبایلی زیرەکی داهێنەرانە کە پابەندبوونی سامسۆنگ گالاکسی دڵنیا دەکەنەوە بۆ دیزاینکردنی ئەزموونی سەرسوڕهێنەری مۆبایل. ئەم مۆبایلە نوێیانە بۆ زنجیرەی بەناوبانگی گالاکسی A یارمەتی بەکارهێنەران دەدات ڤیدیۆی و وێنەی جێگیر و ورد بگرن، و بینین بە ڕوونی تەنانەت لە بارودۆخی زۆر ڕووناکیشدا، و زیاتر ئەو کارانە بکەن کە خۆشیان دەوێت لەگەڵ تەمەنی پاتریەکەی کە زیاتر لە دوو ڕۆژ دەخایەنێت .
تی ئێم ڕۆ، سەرۆک و بەرپرسی کارەکانی ئەزموونی مۆبایل لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ڕایگەیاند: "ئەزموونە پێشکەوتووەکانی مۆبایل بۆ ژیانی ڕۆژانە پێویستن، بە پێشکەوتنە بەردەوامەکانی زنجیرەی گالاکسی A، ئێمە دڵنیای دەکەینەوە کە خەڵکی زیاتر لە سەرانسەری جیهان دەتوانن دەستیان بە داهێنانە گۆڕانکارییەکانمان بگات.”
وێنەی شەو و ڕۆژی سەرسوڕهێنەر بگرە، لەگەڵ ئامرازەکانی دەستکاریکردنی داهێنەرانە
مۆبایلەکانی گالاکسی A54 5G و گالاکسی A34 5G وێنەی سەرسوڕهێنەر بە کوالێتی ڕوون دەگەیەنن تەنانەت لە بارودۆخێکی زۆر ڕووناکیشدا، بە کەڵک وەرگرتن لە توانا پێشەنگەکانی Nightography و زیرەکی دەستکردی سامسۆنگ گالاکسی. چ جا بەکارهێنەران بیانەوێت سێڵفییەکی تەواو بگرن یان لە ڕێگەی پەیوەندییە ڤیدیۆییەکانەوە پەیوەندی بکەن، گالاکسی A54 ووردەکاری سەرسوڕهێنەر پێشکەش دەکات بەهۆی کامێرای پێشەوەی 32 مێگاپێکسڵەوە.
مۆبایلە زیرەکە نوێیەکان ڤیدیۆ بە ڕوونییەکی سەرسوڕهێنەر بەرهەم دەهێنن، بە بەرەنگاربوونەوەی لەرزین و کاڵبوونەوە و باشترکردنی جێگیرکردنی وێنەی بینایی (OIS) و جێگیرکردنی وێنەی دیجیتاڵی ڤیدیۆیی (VDIS). تەنانەت بە دەستی ناجێگیر یان لەکاتی وێنەگرتن لەکاتی جووڵەدا، بەکارهێنەران دەتوانن متمانەیان بەخۆیان هەبێت لە گرتنی ناوەڕۆکی سەرسوڕهێنەر. بۆ سەرکێشەکان لە دوای تاریکی و لە بارودۆخی ڕووناکی کەمدا، دۆخی شەو یارمەتی بەکارهێنەران دەدات بۆ گرتنی ووردەکاری زیاتر بە فراوانکردنی قەبارەی پێکسڵی کامێراکە.
هەروەها ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن سێبەر و ڕەنگدانەوەی نەخوازراو بۆ یەکەمجار لە زنجیرەی گالاکسی A لاببەن، ئەمەش بەهۆی ئامرازەکانی دەستکاریکردنی باشکراوەوە.
ئەزموونی کارایییەکی سەرسوڕهێنەر بکە بە شاشەی پڕ ژیان و خێرایی 5G و پاترییەکی درێژخایەن
هەردوو ئامێرەکە تایبەتمەندی شاشەی Super AMOLED ی هەیە، کە قەبارەکەی 6.4 ئینچە لە مۆبایلی گالاکسی A54 5G و6.6 ئینچە لە مۆبایلی گالاکسی A34 5G. هەردوو شاشەکە نوێکراونەتەوە بۆ بینینی سەرسوڕهێنەر لە دەرەوە، تەنانەت لە ژێر تیشکی خۆری درەوشاوەدا. بەهۆی باشکردنی Vision Booster و ڕێژەی نوێبوونەوەی 120 هێرتز، شاشەکان لەگەڵ بەکارهێنەران بەردەوام دەبن کاتێک لە نێوان بارودۆخی ڕووناکی جیاوازدا دەجوڵێن.
هەروەها گالاکسی A54 5G و گالاکسی A34 5G گەرەنتی تا چوار نەوەی نوێکردنەوەی سیستەمی کارپێکردن و پێنج ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایش دەکەن. ئەم تایبەتمەندیانە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدەن دەستیان بە نوێترین بەرنامە و ئاسایش بگات بۆ ئەوەی سوڕی ژیانی مۆبایلە زیرەکەکان زۆرترین بێت.
 
لە پەیوەندیدا بمێنەرەوە بەبێ ئەوەی سازش لەسەر ئاسایش بکەیت
ئەزموونە بەرزەکانی مۆبایل پشت بە ئاسایشی پێشکەوتوو دەبەستێت. لەگەڵ Samsung Knox، داتاکان لە ژێر قوفڵ و ژمارەی نهێنی دەهێڵرێنەوە لەگەڵ پلەی بەرگریی بۆ ئاسایشی مۆبایلەکە. گالاکسی A54 5G و گالاکسی A34 5G دەستگەیشتن بە داشبۆردی ئاسایش و نهێنی بە بەکارهێنەران دەبەخشێت، ئەمەش وا دەکات بە ئاسانی بزانن بەرنامەکان چۆن بەدواداچوون بۆ داتاکان دەکەن و ڕێگەیەکی سادە بۆ وەستاندنی کۆکردنەوەی زانیاری نەخوازراو چالاک دەکات. کاتێک بەکارهێنەران دەیانەوێت فایلە گرنگەکان کە زانیاری هەستیار یان کەسی لەخۆدەگرن لەگەڵ بەرامبەردا هاوبەش بکەن لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیاندا دەتوانن سوود لە Private Share وەربگرن ئەمەش بەکارهێنەران دەتوانن فایلەکان تەنها بۆ وەرگرانی دیاریکراو لە ماوەی دیاریکراودا و بە لەکارخستنی وێنەگرتنی شاشەکە فایلەکان هاوبەش بکەن.
هەروەها مۆبایلی گالاکسی A54 5G و گالاکسی A34 5G لەگەڵ ئیکۆسیستەمی سامسۆنگ گالاکسی دەگونجێت بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی نەرم لە نێوان ئامێرەکاندا دابین بکات. بەکارهێنەران دەتوانن 100 گێگابایت بیرگەی هەوری بەدەستبهێنن و بە ئاسانی پاشەکەوتی وێنەکان بکەن لە OneDrive و تاقیکردنەوەی شەش مانگی مایکرۆسۆفت 365 Basic ، کە لەسەر مۆبایلەکانی گالاکسی A54 5G و گالاکسی A34 5G دەستدەکەوێت.





مشاهدة 1819
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad