English | Kurdî | کوردی  
 
هاوبەشی پۆپجی لەگەڵ BE@RBRICK و هێنانە ناوەوەی ژمارەیەک دیزاینی ئایکۆنی بۆ ناو گۆڕەپانی شەڕ
2023-04-20 [01:05 AM]

هه‌ولێر (zna)


 
پۆپجی مۆبایل، یەکێکە لە بەناوبانگترین یارییە مۆبایلەکانی جیهان، هاوبەشی لەگەڵ BE@RBRICK کرد بۆ هێنانە ناوەوەی هەندێک لە شتە کۆکراوەکانی جیهان کە زۆرترین داواکارییان لەسەرە بۆ گۆڕەپانی شەڕ.
BE@RBRICK دیزاین و بەرهەمهێنانی لەلایەن کۆمپانیای ژاپۆنی MEDICOM TOY CORPORATION ئەنجامدراوە ، فیگەرە کۆکراوەکانی BE@RBRICK ئەمڕۆ بۆ یەکەمین جار لە پۆپجی مۆبایل نمایش دەکرێن! لە یارییەکانی باتڵ ڕۆیاڵ لەسەر Erange، یاریزانەکان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی سێ جۆری زەبەلاحی BE@RBRICK دەدۆزنەوە کە بەسەر نەخشەکەدا بڵاوبوونەتەوە. بە کارلێککردن لەگەڵیان، یاریزانەکان دەتوانن پێداویستییەکان بەدەستبهێنن کە هاوتایە لەگەڵ جۆری BE@RBRICK کە دەیدۆزنەوە.

سەرەڕای ئەوەش، چوار هاوڕێی BE@RBRICK ئامادە دەبن بۆ بەشداریکردن لەگەڵ یاریزانەکان لە گۆڕەپانی شەڕەکاندا – وەک کڵاوی ئاستی 3ی BE@RBRICK ،Ghillie Suit BE@RBRICK ، ڕێبەری جیهانی ژێرزەوی BE@RBRICK ، و Air Drop BE@RBRICK - هەروەها کۆمەڵێک شتومەکی نوێ، کە یارمەتی یاریزانان دەدات کە کۆکراوەی تایبەتی خۆیان لە ناو یارییەکەدا تایبەت بە پۆپجی مۆبایل و BE@RBRICKپیشان بدەن

ڤینسێنت وانگ، بەرپرسی بڵاوکردنەوەی پۆپجی مۆبایل لە Tencent Games ڕایگەیاند: "ئێمە زۆر خۆشحاڵین بۆ دابینکردنی سەکۆیەکی نوێ بۆ ئەم کۆکراوە تایبەتانە، و ناساندنی براندێکی بەڕاستی ڕەوتسازی بە پۆپجی مۆبایل،BE@RBRICK کارێکی سەرنجڕاکێش و داهێنەرانە بەرهەم دەهێنێت و سنوورەکانی داهێنان لە بواری کۆکراوەدا تێدەپەڕێنێت، هەروەک چۆن ئێمە سنوورەکان لە باتڵ ڕۆیاڵ تێدەپەڕێنین. ئەوان هاوبەشێکی نموونەیین بۆ پۆپجی مۆبایل و زۆر تامەزرۆین کە یاریزانەکان ئەم شتە تایبەتانە لەناو یارییەکەدا ببینن، و چانسی خاوەندارێتی پارچەیەک لە مێژووی هونەری بەدەستبهێنین بە بەشداریکردن لە چالاکییەکانی ناو یارییەکەدا بۆ ئەوەی شایستەی کڕینی بن چاپی فیزیکی پۆپجی مۆبایل- BE@RBRICK

تاتسوهیکۆ ئاکاشی، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای MEDICOM TOY CORPORATION ڕایگەیاند: “ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە لەگەڵ پۆپجی مۆبایل کاردەکەین بۆ ناساندنی BE@RBRICK بە یاریزانان لە سەرانسەری جیهان، کارکردن لەگەڵ پۆپجی مۆبایل زۆر خۆش بوو لەسەر ئەم هاوبەشییە سەرنجڕاکێشە کە ڕێگە بە هەواداران دەدات بە شێوەیەکی تەواو نوێ کارلێک لەگەڵ BE@RBRICK بکەن.”

چالاکیەکەی BE@RBRICK ئەمڕۆ 14ی نیسانی 2023 دەگاتە پۆپجی مۆبایل و لە 15ی ئایاری 2023 کۆتایی دێت. یاریزانان دەتوانن هاوڕێ و شتومەکی BE@RBRICK بکڕن تا 31ی ئایاری 2023

لەمەش زیاتر، بەم زووانە BE@RBRICKs ی پۆپجی مۆبایل یەکەم جار لە جیهانی ڕاستەقینەدا دەردەکەون! بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بن بۆ کڕینی وەشانی فیزیکیی چاپی سنوورداری پۆپجی مۆبایل و Air Drop BE@RBRICK، یاریزانان پێویستە بەشداری چالاکییەکانی ناو یارییەکە بکەن کە بەم زووانە بۆ پۆپجی مۆبایل دێت. و چاوەڕوانی کەناڵە کۆمەڵایەتیەکانی پۆپجی مۆبایل بن بۆ زانیاری زیاتر.





مشاهدة 898
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad