English | Kurdî | کوردی  
 
سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس و  4Bridges(بۆلیڤاردی هەولێر) هاوبەشییەکی نوێیان راگەیاند 
2023-04-25 [10:38 AM]

هه‌ولێر (zna)



کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم دواییانەدا واژۆکردنی ڕێکەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای 4Bridges ڕاگەیاند کە تایبەتە بە دیزاینی ئەندازیاری و بیناسازی و خانووبەرە، کە خاوەنی پڕۆژەی گرانبەهای (هەولێر بۆلیڤارد)ە، لەگەڵ دابینکردنی بیناکانی بۆلیڤارد بە نوێترین بەرهەمی ناوماڵە زیرەکەکانی سامسۆنگ، وەک سیستەمی ساردکەرەوەی ناوماڵ و تەلەفزیۆنی سامسۆنگ و ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە و چەندین ئامێری دیکەی گونجاوی سامسۆنگ لەگەڵSmartThings .

پرۆژەی بۆلیڤاردی هەولێر لەسەر ڕووبەری 53 هەزار مەتر چوارگۆشە لە دڵی شاری هەولێر دروست دەکرێت کە 1620 شوقەی گرانبەها و چەندین شوێنی بازرگانی و شوێنی بازاڕکردن و تاوەری نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت، جگە لەوەش زیاتر لە 60%ی ڕووبەری پڕۆژەکە لە هەوای کراوەدا دەبێت و بە شوێنی سەوزایی دەورە دراوە.

ئەم هاوبەشییە نوێیە لەگەڵ کۆمپانیای 4Bridges بۆ پشتگیریکردنی ڕێبازی هەردوو کۆمپانیاکە دێت، کە بریتییە لە بەهێزکردنی هاوبەشی نێوانیان لە ڕێگەی پڕۆژەکانی ئێستاوە، و زۆرێک لە پڕۆژەکانی داهاتوو.

لە مەراسیمی واژۆکردنەکەدا کە لە سەنتەری فرۆشتنی 4Bridges  لە هەولێر بەڕێوەچوو، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هیون دۆنگ هندریک لی و ڕاوێژکاری یەکەم بەڕێز سالم سەرۆکی دەستەی کارگێڕی 4Bridges و چەندین کەسایەتی لە هەردوو کۆمپانیاکە ئامادەبوون . بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هیون دۆنگ هندریک لی و بەڕێز هەڤاڵ ساڵح، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای 4 Bridges ڕێککەوتنی نێوان هەردوو کۆمپانیاکەیان واژۆ کرد.





مشاهدة 991
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad