English | Kurdî | کوردی  
 
بە 3 ملیۆن دۆلار - پێکهاتەی پەپجی مۆبایل PMWI 2023 لە "خاکی پاڵەوانەکان" ئاشکرا كرا
2023-05-01 [07:00 AM]

اربیل (zna)


پەپجی مۆبایل (PUBG MOBILE)ووردەکاری تەواوی پاڵەوانێتی جیهانی بانگهێشتنامەی پەپجی مۆبایل (2023 PMWI) ئاشکرا دەکات کە لە چوارچێوەی وەرزی گەیمەرەکانی “خاکی پاڵەوانان” بەڕێوەدەچێت، کە گەورەترین یاری و وەرزشی ئەلیکترۆنییە چالاکی لە جیهاندا.
 
پاڵەوانێتییەکە، لە قۆناغی یەکەمی خۆیدا، کە قۆناغی PMWI Allstars Stage، بەشداریکردنی 18 تیپ لە 11 تا 13ی تەمموزەوە بەخۆیەوە دەبینێت، لە ڕێگەی دەنگدانی گشتی و چەند بانگهێشتیەکی ڕاستەوخۆ. پاشان لە 14 تا 16ی تەمموز، پاڵەوانێتی سەرەکی PMWI دەست پێدەکات، بە بەشداری 16 تیپ کە لە پاڵەوانێتییە ناوچەییەکانی خۆیانەوە سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و 5 تیپی سەرەکی لە قۆناغی PMWI Allstars Stage، هەروەها هەندێک تیپی ڕاستەوخۆی بانگهێشتکراو.
 
کۆی گشتی خەڵاتەکانی تەواوی پاڵەوانێتی جیهانی بانگهێشتنامەی پەپجی مۆبایل (PMWI) دەکاتە 3,000,000 دۆلار.

پاڵەوانێتی ئەمساڵی PMWI لە 11ی تەمموز دەستپێدەکات لەگەڵ پاڵەوانێتیPMWI Allstars Stage لە بەناوبانگترین 18 تیپی جیهان لە بەرامبەر یەکتردا دادەنێت لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە کێبڕکێی چڕدا. و 14 تیپ هەڵدەبژێردرێن بۆ سەرکەوتن بۆ پاڵەوانێتی سەرەکی لە ڕێگەی دەنگدانی ناو یارییەکەوە کە لە 26-30ی ئایار ئەنجام دەدرێت--و بەم زووانە ووردەکاری زیاتر لەبارەیەوە بڵاو دەکەینەوە! وە 4 تیپی دیکەی بانگهێشتکراوی تایبەت بەشداری تیپی پەپجی مۆبایل دەکەن -- تیپێک لە سعودیە، تیپێک لە ژاپۆن، تیپێک لە کۆریای باشوور، و بانگهێشتی تایبەتی دیکە. هەروەها 5 تیپی سەرەکی پاڵەوانێتی Allstars Stage سەردەکەون بۆ پاڵەوانێتی سەرەکی PMWI.
 
پاڵەوانێتییە سەرەکییەکە لە 14 تا 16ی تەمموز بەڕێوەدەچێت بە بەشداری پاڵەوانانی ناوچەیی PMPL و دوو تیپی PMSL SEA و باشترین پێنج تیپی سەرەکی لە PMWI Allstars، لەگەڵ بانگهێشتنامە بۆ پاڵەوانی خولی ئەلیکترۆنی سعودی Twisted Minds و دوو تیپی چین (دوو باشترین تیپی پاڵەوانێتی بەهاری PEL 2023) و کۆریای باشوور و ژاپۆن (لە ئەنجامی یارییەکانی (PUBG mobile Showdown 2023: Korea vs Japan)، لەگەڵ بانگهێشتی تایبەت بۆ یەک تیپ. بەو پێیەی کە پێشبڕکێیەکی هاوینەی سەرنجڕاکێشە لە نێوان هەندێک لە باشترین تیپە جیهانییەکانی کۆمپانیای پەپجی مۆبایل، و هەموو تیپەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی PMWI و کۆکردنەوەی گەورەترین پشک لە کۆی خەڵاتەکانی 3 ملیۆن دۆلار.
 
پاڵەوانێتی جیهانی بانگێشتنامەی پەپجی مۆبایل بە هاوبەشی لەگەڵ وەرزی گەیمەرز لە شاری ڕیاز بەڕێوەدەچێت و وەک گەورەترین فێستیڤاڵی یاری و وەرزشی ئەلیکترۆنی لە جیهاندا، و وەرزی گەیمەرز ماوەی هەشت هەفتە دەخایەنێت لە مانگی تەمموزەوە تاوەکو ئەیلولی 2023. و کۆی گشتی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵەکە دەگاتە 45,000,000 دۆلار لەڕێگەی پێشبڕکێکانەوە لە زیاتر لە 11 یاری و لە 300 پاڵەوانێتی، جگە لە کۆنسێرت و نمایشی میوزیک بە بەشداری هونەرمەندانی جیهانی، هەروەها ئەزموونی سەرنجڕاکێش لە تیپە وەرزشیە ئەلیکترۆنیە دڵخوازەکانی هاندەران.





مشاهدة 1201
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad