English | Kurdî | کوردی  
 
چالاکیی ناوازەی Galaxy Unpacked لە تەموزی  2023
2023-08-02 [04:42 AM]

هه‌ولێر (zna)


کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە چالاکییەکەی Galaxy Unpacked هێنا کە بۆ یەکەمجار لە 26ی تەمموز لە شاری سیئۆلی پایتەختی کۆریا بەڕێوەچوو.
لەم چالاکییەدا کۆمپانیاکە چوار بەرهەمی نوێی گالاکسی خستە بازاڕەوە، کە نوێترین داهێنانەکانی سامسۆنگیان نمایشکرد کە خەریکی پێناسەکردنەوەی ئەزموونی مۆبایلن. مۆبایلەکانی Galaxy Z Flip5 و Z Fold5 کە نوێترین زیادکراوەکانن بۆ زنجیرەی Galaxy Z، کە هەردووکیان ڕۆڵی مۆبایلە زیرەکەکە دەخەنە ڕوو بە دیزاینە ناوازەکەیان کە دەتوانرێت بچەمێنرێتەوە و سەرنجی لەسەر بەکارهێنەرە. جگە لەوەش زنجیرەی گالاکسی تاب S9 توانای بەکارهێنانی بەرزتر پێشکەش دەکات بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان لە شوێنی کار و ماڵەوە، لەکاتێکدا گالاکسی Watch6 یارمەتی بەکارهێنەران دەدات چاودێری تەندروستی خۆیان بکەن بە نوێکردنەوەی تایبەتمەندیەکانی ڕاهێنانی خەو.





مشاهدة 373
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad