English | Kurdî | کوردی  
 
کودەتای سەربازی لە وڵاتێكی ئه‌فریقی روویدا
2023-08-30 [11:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، 30-8-2023، ژمارەیەک ئەفسەر سەر بە سوپای گابۆن لە کەناڵی "گابۆن 24" رەتکردنەوەی ئەنجانی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکە، هەڵپەساردنی کاروباری حکومەت و داخستنی سنوورە دەرەکییەکانی وڵاتیان راگەیاند.

 کودەتا سەربازییەکە دوای ئەوە هات رۆژی سێشەممە، 29-8-2023، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە عەلی بونگوی بە بەدەستهێنانی 64.27٪ـی دەنگەکان وەکو براوەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی وڵات راگەیاند.

 کودەتاکە لەلایەن 12 ئەفسەری سەربازییەوە کرا کە خۆیان بە نوێنەری سەرجەم هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی وڵات ناودەبەن و رەخنەی تووندیان لە شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە گرت و بڕیاری رەتکردنەوەیان دا.

 ئەو ئەفسەرانە گوتیان، "ئێمەی ئەفسەرانی سوپای گابۆن لە رێگەی کۆتاییهێنان بەم دەسەڵاتەی ئێستاوە بەرگری لە ئاشتی و سەقامگیریی وڵاتەکەمان دەکەین".

 گابۆن دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای ئەفریقا لەسەر بەشی باشووری زەریای ئەتڵانتیك؛ ژمارەی دانیشتووانی 2.3 ملیۆن کەسە کە سەرووی 75٪ کریستیانن؛ یەكێكە لەو وڵاتانەی ئەفریقا کە لە ژێر دەسەڵاتی فەرەنسا بووە و لە ساڵی 1958 سەربەخۆیی وەرگرت.

 دەرمان، گەنم و جۆ سێ بەرهەمی سەرەکین کە گابۆن هەناردەی فەرەنسایان دەکات.

 

رووداو

 

 

 





مشاهدة 484
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad