English | Kurdî | کوردی  
 
پێشانگای IFA 2023 : Samsung SmartThings مرۆڤەکان بەو شتانە دەبەستێتەوە کە زۆر گرنگن 
2023-09-04 [02:41 AM]

هه‌ولێر (zna)


 
  کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس نوێترین داهێنانەکانی خۆی بۆ ماڵە پەیوەستەکان نمایشکرد لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا بۆ IFA 2023، کۆمپانیاکە تیشکی خستە سەر دیدگای خۆی بۆ SmartThings کە بەکارهێنەران لە سەرانسەری ئەوروپادا ئەو بابەتانە لە پێشینەدا دابنێن کە گرنگە بۆیان.
 سیستەمی SmartThings کە هەمیشە لە گەشەکردندایە ڕێگە بە 285 ملیۆن بەکارهێنەرەکەی دەدات کە ماڵەکانیان لەگەڵ پێداویستییەکانیان و کەسایەتیان بگونجێنن.
 
بنیامین براون، بەرپرسی سەرەکی بەبازاڕکردن لە کۆمپانیای سامسۆنگ لە ئەوروپا ڕایگەیاند: "سامسۆنگ بەجۆش وخرۆشە بۆ بەستنەوەی بەکارهێنەرانمانە بەو کەس و شوێن و کات بەسەربردنانەی کە زۆر گرنگن بۆیان". "ئێمە بەردەوام دەبین لە سودوەرگرتن لەو ئەگەرانەی کە نوێترین داهێنانەکانی تەکنەلۆژیا پێشکەشی دەکەن بۆ دڵنیابوون لە فراوانبوونی سیستەمی SmartThings بە شێوەیەک کە ڕێگە بە بەکارهێنەر بدات .
 
 بەرزکردنەوەی ئەزموونی ناو ماڵەوە 
 
بەرنامەی SmartThings ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە هەر شوێنێکەوە ماڵەکانیان کۆنترۆڵ بکەن، ئەمەش یارمەتیان دەدات چێژ لە کات بەسەربردنێکی نەرم وەربگرن. ماڵەکانمان بەردەوامن لە گرنگتربوونی زیاتر وەک لە جاران چونکە ڕۆژانە چەندین ڕۆڵ دەگێڕن – لە ئۆفیسەکانەوە تا شوێنەکانی پشوودان و کات بەسەربردن. حەوت بەکارهێنەر لە هەر دە بەکارهێنەریک (71%) هاوڕان لەسەر ئەوەی کە تەکنەلۆژیا کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان هەیە.
ئێستا ئەوانەی خولیای خواردنیان هەیە دەتوانن بە تەواوی خۆیان بە خۆشی چێشتلێنان و خواردنەوە ببەستنەوە لەگەڵ Samsung Food، و بەرنامەی نوێی all-in-one بۆ گەڕان بەدوای ڕێچکە و پاشەکەوتکردن و هاوبەشکردن، پلاندانان بۆ ژەمەکان، چێشتلێنان و بازاڕکردنی لە بەقاڵ. لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕاگەیەندرا، Samsung Food لە 104 وڵات و هەشت زمان بەردەستە، و زانیاری خۆراکی جیهانی دەخاتە بەردەستی بەکارهێنەران. بە زیاتر لە 160 هەزار ڕێچکە، هەمیشە شتێکی نوێ دەبێت بۆ لێنان.
 
تا کۆتایی ساڵ بە بەکارهێنانی Food AI، Samsung Food ڕێچکەی کەسی پێشکەش دەکات کە ڕەنگدانەوەی پێداویستییەکانی خۆراکی بەکارهێنەرانن، وەک گۆڕینی ڕێچکەکان بۆ وەشانی ڤیگن تەنها بە چەند کرتەیەک، هەروەها پشتگیری بەکارهێنەران بکات لە گەیشتن بە ئامانجە تەندروستییەکانیان. لە ساڵی 2024 بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای Vision AI، Samsung Food ئەو وێنانەی ژەمەکان کە گیراوە بەکاردەهێنێت بۆ پشکنینی زانیارییە خۆراکیەکان و ناسینەوەی پێکهاتەکان و پێشنیارکردنی باشترین ڕێچکەکان بۆ بەکارهێنانیان.
 
 هێڵی شاشەی ناوازەی خۆی تەواوتر کردووە بە ڕاگەیاندنی Neo QLED 8K and 4K Q80C قەبارە98 ئینچ و پلانی هەیە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواوی شاشەکانی Micro LED بهێنێتە ناو ئەوروپا.
 
بۆ ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی 100 ساڵەی دیزنی، سامسۆنگ خستنە بازاڕی چاپی The Frame – Disney100 ی ڕاگەیاند. بە تایبەتمەندی ڕوکاری تایبەت لە کانزای زیوینی پلاتینیۆمی مۆری دیزنی 100 و کۆنتڕۆڵێکی ناوازەی میکی ماوسی دیزنی.

لەگەڵ 100 پارچەی هونەری ئەفسانەیی لە ستۆدیۆکانی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی، ستۆدیۆکانی ئەنیمەیشنی پیکسارMarvel ، Lucasfilm و ناشناڵ جیۆگرافیک.
لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەندرا کە خستنەبازاڕی جیهانی The Freestyle 2nd Gen. ئەم پەخشکەرە گشتگیر و پۆرتەبڵە ئەزموونێکی شاشەی گەورە دەدات لە هەر شوێنێک بەکارهێنەر هەڵیبژێرێت - تەنانەت لەسەر سەقفیش. تایبەتمەندی Smart Edge Blending ئەزموونی شاشەی دیمەن و پۆرترێت پێشکەش دەکات، واتە دەتوانرێت دوو پەخشکەری Freestyle 2nd Gen یەکبخریت بۆ ئەوەی ئەزموونی بینینی پانۆرامای 160” و ستوونی 120” پیشکەش بکات. لەمەش زیاتر، بە دەستگەیشتنێکی تەواو بە Samsung Gaming Hub، بەکارهێنەرانی Freestyle 2nd Gen دەتوانن چێژ لە گەورەترین یارییەکان وەربگرن لە هاوبەشەکانی سامسۆنگ بۆ پەخش.
 
بە هاوبەشی لەگەڵ ئێکس بۆکس و Bethesda Softworks، کە یارییە سەرسوڕهێنەری نەوەی داهاتووە و ڕۆڵگێڕانە و لەنێو ئەستێرەکاندا. دەتوانرێت لە ڕێگەی Samsung Gaming Hub یاری پێبکرێت لەگەڵ ئەندامێتی Xbox Game Pass Ultimate، بەبێ پێویستی بە کۆنسۆڵ.
 
 
گرتنەبەری هەنگاوی بچووک بۆ هەسارەکەمان
 زیاتر لە سێ چارەک (77%) دەڵێن بەدوای بەرهەمە تەکنەلۆژییەکاندا دەگەڕێن کە وزە پاشەکەوت دەکەن، هەروەها دوو لەسەر سێ (67%) بە گرنگ دەزانن کە ئامێری داهاتوویان بتوانێت پەیوەندی بە بەرنامەیەکەوە بکات کە ڕێگەیان پێدەدات چاودێری بکەن و بەکارهێنانی وزەیان کەم بکەنەوە.
 
 72%ی ئەوانەی پرسیاریان لێکراوە نیگەرانن لە تێچووی بەڕێوەبردنی ئامێرەکان لە ماڵەکانیاندا. بۆ یارمەتیدان لە بەرەنگاربوونەوەی ئەمە، SmartThings Energy دەتوانێت یارمەتی بەکارهێنەران بدات بۆ باشترکردنی وزەی بەکارهێنراو، بۆ نموونە دۆخی AI Energy لە SmartThings Energy ڕێگەت پێدەدات چاودێری بکەیت و بەکارهێنانی وزەی ئامێری جل شۆردنەکەت تا 70% کەم بکەیتەوە بە بەکارهێنانی Ecobubble بۆ شۆردن بە ئاوی فێنک لەبری گەرم.
 
هەروەها فلتەری Less Microfiber™ فلتەرێکی دەرەکییە لە جلشۆردا کە تا 98%ی دەردانی ووردەپلاستیک لە خولەکانی جلشۆرەوە کەمدەکاتەوە. و لە میانەی IFA، چارلی کۆکس، بەڕێوەبەری چارەسەری ووردە پلاستیک لە ئۆشن وایز ڕایگەیاند: “لە ڕێگەی هاوبەشیمان لەگەڵ سامسۆنگ و پاتاگۆنیا، ئۆشن وایز شانازی دەکات کە ڕێگەیەکی بۆ پیشەسازی نیشانداوە بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت لە ڕێگریکردن لە دەردانی ووردە ڕیشاڵەکان بۆ ناو زەریا. لە ڕێگەی داهێنانەکانی وەک فلتەریLess Microfiber™ ، دەتوانین تاکەکان بەهێز بکەین بۆ کەمکردنەوەی ووردە ڕیشاڵەکانیان لە ماڵەوە. چارەسەرێکی سادە و ڕۆژانەیە کە زەریاکانمان سوپاسی ئێمە دەکەن ”
  گەرماو پەمپە داهێنەرەکانی سەرچاوە هەوا زیرەکەکانی لە ساڵی 2022ەوە گەشەیەکی بێ وێنەی بەخۆیەوە بینیوە لە 97% لە فرۆشتندا. ئەمانە لەگەڵ تانکی ئاوی گەرمی ناوخۆیی یان لەگەڵ ClimateHub ی سامسۆنگ کاردەکەن، بۆ ئەوەی ماڵەکەت بە درێژایی ساڵ ئاسوودە بێت، هەروەها دەتوانن پەیوەندی بە سیستەمی SmartThingsەوە بکەن، بەپێی ژینگەی دڵخوازی بەکارهێنەر بگونجێت. نوێترین زیادکردن بۆ کۆمەڵەی گەرمی پەمپە مۆنۆبلۆکەکانی پلەی گەرمی بەرز، EHS Mono R290، لە مانگی ئەیلولدا دەخرێتە بازاڕەوە.
 
مۆبایلەکانی گالاکسیZ Flip5 و Fold5 و زنجیرەی گالاکسی Tab S9 جۆرەها مادەی بەکارهاتووی تێدایە، لەوانە ئەلەمنیۆم و شووشە و پلاستیکی بەکارهاتوو کە سەرچاوەیان لە تۆڕی ماسیگرتنی فڕێدراوی دەریاوە و بەرمیلی ئاو و شووشەی PET وەرگرتووە. تەنانەت زنجیرەی گالاکسی Watch6 پلاستیکەکانی بەکارهاتوو لەخۆدەگرێت.
 
 پاراستنی ماڵەکەت بە پارێزراوی 
 
سامسۆنگ لەو دڵنیایە کە ئاسایش بابەتێکی سەرهەڵداو بوو لەو لێکۆڵینەوەیانەی کە ئەنجامدرابوون. وەک چاودێریکردنی ماڵەکەیان لەکاتێکدا لەوێ نین (54%)، هەستکردن بە سەلامەتی کاتێک بە تەنیا لە ماڵەوە بن (39%) و سەلامەتی خێزانەکەیان کاتێک لە دەرەوەی ماڵن (39%) وەک سوودە سەرەکییەکانی سەلامەتی تەکنەلۆژیای زیرەک سەیر دەکرێن.
 
سیستەمی SmartThings کۆمەڵێک هاوبەش کە Yale دەگرێتەوە کە براندێکی پێشەنگە لە بواری ئاسایشی ماڵەوە. قفڵی زیرەکی Yale Linus® و Smart Opener نوێ بۆ دەروازە و گەراج ڕێگە دەدەن دەرگا و دەروازەکان لە دوورەوە لە ڕێگەی بەرنامەکەوە قوفڵ بکرێن بۆ دڵنیابوون لە ئارامی دەروونی بۆ هەموو ئەندامانی خێزانەکە.
 
 کردنەوەی داهاتوو لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای زیرەکەوە 
 
سامسۆنگ یەکێک لەو بوارانەی کە ئامانجیەتی جیاوازی دروست بکات ئەوەیە کە تەکنەلۆژیای ماڵە زیرەکەکان بە ئاسانی بەردەست بکات. توێژینەوەکە دەریدەخات چارەکێکی ئەوروپییەکان وەرگرتنی تەکنەلۆژیای زیرەک بە هۆکارێکی سەرەکی دەزانن بۆ خواستراوی ماڵەکەی داهاتوویان و زیاتر لە سێ لەسەر چواری بەشداربووان وتوویانە کە ماڵە زیرەکەکان تەواو سەرنجڕاکێشن (77%).
  سامسۆنگ کاردەکات بۆ ئەوەی ئەم ئەگەرانە بکاتە ڕاستی و باوەڕی بە هێزی هاوبەشی هەیە کاتێک باس لە پێشخستنی ئەم دیدە دەکرێت. بە هاوبەشیکردن لەگەڵ کۆمپانیای ABB Smart Buildings و SMA کە یەکێکە لە پێشەنگەکانی جیهان لە دابینکردنی تەکنەلۆژیایphotovoltaic و سیستەمی هەڵگرتن بە تێکەڵکردنی بەرهەمەکانی ABB و SMA لە SmartThings Energy، بەمەش ماڵەکان دەتوانن سەلامەتتر و زیرەکتر و بەردەوامتر بن. بۆ نموونە توانای بەڕێوەبردنی ئامێرەکان لە کاتی گونجاودا، بەدواداچوون بۆ بەکارهێنانی وزە بۆ ڕێکخستنی بەکاربردن بە پشتبەستن بە نرخی وزە و شێوازی بەکارهێنان، و باشکردنی بەکارهێنانی وزە لەسەر بنەمای بەرهەمهێنانی وزەی خۆر.





مشاهدة 658
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad