English | Kurdî | کوردی  
 
لە بارەى واژۆکردنى ڕێککەوتننامەى دەستەخوشکى هه‌ولێر و ناشڤیل کۆبوونەوەیەکى هاوبەش بەڕێوەچوو
2023-09-10 [01:48 AM]


شەممە 2023.9.9، دوا بەدواى واژۆکردنى ڕێککەوتنامەى دەستەخوشکى هه‌ولێر و ناشڤیل، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى تریفە عەزیز، نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا و بژاردەیەک لە ڕەوەندى کوردستانى و  ژمارەیەک لە ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگامەدەنى و خۆبەخشان و هاوڵاتیانى ئەمریکا، کۆبوونەوەیەک لەبارەى واژۆکردنى ڕێککەوتننامەى دەستەخوشکى هه‌ولێر و ناشڤیل بەڕێوەچوو و تێدا چەندین پانێل لە بارەى ڕێککەوتنامەکە پێشکەشکرا.

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەوتارێکدا سەبارەت بە گرنگى واژۆکردنى ڕێککەوتننامەى دەستەخوشکى نێوان هه‌ولێر و ناشڤیل کە ئامانج لێى بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و هەرێمی کوردستانە لە بوارەکانى (کەلتوورى، فەرهەنگى، ئابوورى، گەشتیارى، بازرگانى، وەبەرهێنان)ەوە، وێڕاى پیرۆزبایی لە هاوڵاتییان و هاوشاریانى هەولێر و ناشڤیڵ، سوپاسى هەموو ئه‌و لایه‌نانه‌شى کرد كه‌ هۆكاربوونه‌ بۆ لە یەکتر نزیکردنەوە و داڕشتنى پڕۆژەى ده‌سته‌ خوشكی نێوان هه‌ولێر و ناشڤیڵ، هەروەها سوپاسى هەوڵ و ڕۆڵى کاریگەری ڕه‌وه‌ندی کوردستانى و نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە واشنتۆن و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر و سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریکی و دۆستانی کوردستانى کرد، کە بەردەوام لەو پێناودا لە هەوڵى بەردەوامدابوونە.





مشاهدة 376
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad