ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەبوونی سەرپرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب وەك رێزگرتنێك بۆ ساڵیادی شەهیدكردنی د.عەبدوڵڕەحمان سلێمان و هەواڵانی، بەدەستی رژێمی بەعسی لەناوچوو، گۆڕەكانیان لە گۆڕستانی دیانای كۆن نۆژەنكرانەوەو رێوەڕسمێك بە دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆی شەهیدان سازکرا.
مەڕاسیم بە بەشداریی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران حەکیم تێلی، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، شارەوانیەکان و وەبەرهێنان بەرپرسانی حزبی و کەسوکاری شەھیدەکان بەڕێوەچوو.
گۆڕی شەش شەهید، لە گۆڕستانی كۆنی دیانا، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران و بە هاوکاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نۆژەنکرانەوە، کە لە ٩ی٩ی ١٩٨٠ بەدەستی رژێمی بەعسی لەناوچوو شەهیدكران.
راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
١٠ی ئەیلول٢٠٢٣
مشاهدة 223
|