English | Kurdî | کوردی  
 
کۆمپانیای Apple زنجیرە مۆبایلی Iphone 15 بە کۆمەلێک تایبەتمەندی نوێ نمایش کرد
2023-09-13 [09:06 AM]

ZNA-ھەولێر


کۆمپانیای (Apple) هەردوو مۆبایلی (iPhone 15)  و (iPhone 15 Plus)  نمایش کرد کە دیزاینەکانیان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و لەئێستادا (Dynamic Island) لەسەر جێگیر کراوە کە ساڵی ڕابردوو تەنها لەسەر هەردوو جۆری پرۆ جێگیر کرابوو ھەروەھا دەرچەی (Type-C) لە خۆدەگرن و چیپسێتی (Apple A16 Bionic) مۆبایلی (İphone 14) پرۆ و پرۆ ماکسیان لەسەر جێگیر کراوە ھەروەھا قەبارەی ڕوونمای جۆری ئاسایی 6.1 ئینجە و جۆری پڵەس (6.7) ئینج و ڕووناکیان دەگاتە (2,000) نیت. کامێرای سەرەکی هەردوو مۆبایلەکە بۆ (48) مێگاپیکسڵ بەرزکراونەتەوە بە کرانەوەی (f/1.6) کامێراکانیان توانای تۆماردکردنی ڤیدیۆیان هەیە بەڕوونی (4K) بەدوو هێندە نزیککردنەوە، هەروەها کامێرای سێڵفی  12 مێگاپیسکڵی ھەروەھا  نرخی دەستپێکی جۆری ئاسایی بریتییە لە دۆلار (799) و پڵەس بریتییە لە (899) دۆلار ھەروەھا لە ڕۆژی (15) ئەم مانگە داواکاری پێشوەختەی دەست پێدەکات و لە ڕۆژی (22) ئەم مانگە بەردەست دەبێت لە کۆگاکان.

 





مشاهدة 775
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad