|
هەولێر – ZNA
فیلمی "Oppenheimer" لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە لە 21 ئاب لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 800 ملیۆن و 956 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 300 ملیۆن و 520 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 781 ملیۆن و 423 هەزار دۆلارە.
ماوەی فیلمەکە سێ کاتژمێرە و بەرهەمەی کۆمپانیای یونیڤێرساڵ پیکچەرزە و باس لە زانای فیزایی جی رۆبێرت ئۆپنهاوەر دەکات کە توانی گەشە بە بۆمبی ئەتمی بدات و لە رێگەی دوو بۆمبەوە 200 هەزار کەس لە هیرۆشیما و ناکازاکی یانیان لەدەستدا.
فیلمەکە لە دەرهێنانی کریستۆڤەر نۆلانە و هەریەک ل کیلیان مۆرڤی و رامی مالیک رۆڵی تێدا دەگێڕن.
مشاهدة 274
|