لە چوارچێوەى هەوڵەکانى پەرەپێدان و ڕێکخستنى هاتووچۆی ناو شار و نۆژەنکردنەوەى شەقام و شوستەکان و لە پێناو ئاسانکارى بۆ هاتووچۆى شۆفێران و هاوڵاتییان و جوانترکردنى شەقامە گشتییەکانى پایتەختى هەرێمى کوردستان، بە گوژمەى (24 هەزار دۆلار) لە سەر بودجەى رێکخراوی LDS بە هەماهەنگی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانى پارێزگاى هەولێر، دەستکرا بەجێبەجێکردنى پڕۆژەى خاوێن کردنەوە و نۆژەنکردنەوەی هەردوو ژێر پردی پەرینەوەى پیادەى نزیک کۆلیژی زانست و نزیک نە خۆشخانەی رزگاری.
جگە لە خاوێن کردنەوە و گۆرینی پۆلی جامى ڕووی دەرەوەی ژێر پردەکان و کاشی کردن و بۆیەکردن و بەستانی دەرگا و پەنجەر و دابینکردنى کارەبا بەتیشکى خۆر و ڕووناکى ژێرپردەکان، سیستەمى کامیرای چاودێریش لەژێر پردەکان دانرا.
مشاهدة 217
|