هەولێر: ZNA دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک باس لە گرنگیی و سوودەکانی هەنجیر دەکات و دەڵێت، "هه‌نجیر له‌لایه‌ن پسپۆڕانی زانستی خۆراکه‌وه به یه‌کێک له گرنگترین میوه‌کانی له‌ش ساغی داده‌نرێت له‌به‌ر سووده ته‌ندروستیه زۆره‌کانی"
. به‌ها خۆراکیه‌کانی :
ـــ ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌کانی وه‌ک ( C , B1 , B1 , A , E ) له‌گه‌ڵ کانزه‌کان وه‌ک کالسێوم ، ئاسن ، پۆتاسێوم ، فسڤۆڕ ، پۆتاسێوم ، مه‌گنسێوم ، له گه‌ڵ Omega- 3 و هه‌ندێ له به‌هێزترین مادده دژه ئۆکسان و ڕیشاڵه‌کان و ئاو و و کاربۆهیدرات. گرنگترین سووده ته‌ندروستیه‌کانی
: ١ـــ چاره‌سه‌ری قه‌بزی و پاک کردنه‌وه‌ی ڕیخۆڵه‌کان له مادده ژه‌هراوه‌یه‌کان و چالاک کردنی کۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ر ۰ ۲ ـــ
نه‌هێشتنی بۆنی ناخۆشی ناو ده‌م و خێرا چاک بوونه‌وه‌ی برینی ناو ده‌م ۰ ۳ ـــ
پاراستنی ته‌ندروستی دڵ : له‌گه‌ڵ ڕێگری کردن له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان ۰ ٤ ـــ
یارمه‌تی توانه‌وه‌ی به‌ردی گورچیله و میزه‌ڵدان ئه‌دات ۰ ٥ ـــ
یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی به‌رزی فشاری خوێن ده‌دات چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسێوم ؛ له‌گه‌ڵ دابه‌زادنی چه‌وریه سیانیه‌کان و کۆ لیستڕۆڵی خراپ له خوێن دا ۰ ٦ ـــ خۆپاراستن له له شێرپه‌نجه چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی کارۆتێن که به‌رگری خانه شێرپه‌نجه‌یه‌کان ده‌کات و ڕێگری ده‌کات له بڵاوبوونه‌وه‌یان ۰ ۷ ـــ
خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک له به ساڵاچوون دا ۰ ۸ ـــ
چاره‌سه‌رکرنی که‌می مادده‌ی ئاسن و که‌مخوێنی و خۆپاراستن لێی ۰ ۹ ـــ
پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه و سیسی ده‌م و چاو ۰ ۱۰ ـــ
به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له سپی بوون و هه‌ڵووه‌رینی قژ ۰ ۱۱ ـــ
میوه‌یه‌کی زۆر باشه بۆ نه‌خۆشی شه‌کره به مه‌رجێک ڕۆژانه سێ بۆ چوار ده‌نکی لێ بخورێت و به وشکی یه‌ک ده‌نک زیاتر نه‌خورێت ۰ ۱۲ ـــ
به وشک کراوی بۆ زیاد کردنی کێش زۆر باشه له حاڵه‌تی لاوازی و که‌می کێش ؛ به ته‌ڕیش له کاتی ڕیجیم کردن به مه‌رجێک ڕۆژانه ته‌نها دوو بۆ سێ ده‌نکی لێ بخورێت ۰
مشاهدة 157
|