هەولێر : ZNA -سپێنەی هێلکە: چەند سپێنەیەکی هێلکە بکەرە ناو دەفرێکی بچوکەوە مەساجی پێستتی پێ بکە، لە سەر پێست بیهێڵەرەوە بۆ ماوەی ١٥ خولەک . پاشان بە ئاوی گەررم بیشۆرە. وە لەرێگەی ڤیتامین B سروشتی و ڤیتامین E بەجوانی لەسەر پیستت کار بکەن. -
ڕۆنی زەیتون: ڕۆنی سروشتی زەیتون یارمەتی پێست دەدات کە بە نەرمی بمێنێتەوە .
بەهێواشی چەند دڵۆپێک ڕۆن بدە لەسەر پێستت کاتیک کە دەتەوێت بخەویت وە بە خاولیەکی نەرم بیسرە. کاتێک لەخەو هەل دەستی دەبینی کە پێستت نەرم و ساف بوە. -
مەساج ؛ڕۆژانە مەساج بە دەمو چاوت بکە وە جەخت بخە سەر ئەو بەشانەی کە زۆر چرچ دەبن وەکو ژێر چاو و دەورو بەری مل
. -میوەو سەوز: میوەو سەوزەی فرێش پریەتی لە ڤیتامین A و D کە یارمەتی پتەوکردنی پێست دەدەن ، وە وا لە پێستت دەکات کە بە گەشی دەربکەوێت. -
شەربەتی لیمۆ؛ بە قاژێک لیمۆ یاخود مەساج کردن بە شەربەتی لیمۆ یارمەتی نەهیشتنی ئەو چرچ وخەتانە دەدات کە لە سەر پێست دروست دەبن. وە ئەسیدی لیمۆ یارمەتی دروشانەوەی پێست دەدات کاتیک کە چرچی پێستی نە هێشت.
مشاهدة 298
|