English | Kurdî | کوردی  
 
نەینەوا.. یەک هەفتە ماتەمینی بۆ قوربانییانی رووداوەکەی حەمدانییە راگەیاندرا
2023-09-27 [09:29 AM]

​ZNA - هەولێر


پارێزگاری نەینەوا ئەمڕۆ چوارشەممە،27/9/2023 یەک هەفتە ماتەمینی لە پارێزگای نەینەوا بەهۆی رووداوەکەی قەزای حەمدانییە راگەیاند.

نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری نەینەوا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، نەجم جبوری بۆ ماوەی یەک هەفتە ماتەمینی راگەیاند و ئاهەنگە تایبەتەکانی بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) دوادەخرێت بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزی حەمدانییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "سبەی پێنجشەممە 28ی ئەیلوول، خولەکێک بێدەنگی و ماتەمینی لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و دامودەزگاکانی پارێزگای نەینەوا بەڕێوەدەچێت".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، پارێزگاری نەینەوا سەرجەم شوێنەکانی عیبادەتەکانی ئاڕاستە کردووە کە دوعای بۆ سەرجەم قوربانییانی رووداوەکە بکەن.

سەیف ئەلبەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەینەوا 100 حاڵەتی گیانلەدەستدان و زیاتر لە 150 برینداری تۆمارکردووە، وەک ژمارەی سەرەتایی لە ئەنجامی رووداوی ئاگرکەوتنەوەی هۆڵێکی هاوسەرگیری لە حەمدانییە".

س/ سۆمەرییە نیوز

 





مشاهدة 325
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad