English | Kurdî | کوردی  
 
داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ: ئەشکەنجەدانی زیندانیانی ژن لە گرتووخانەی پانۆس له‌ تورکیا هه‌یه‌
2023-09-27 [10:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

کۆمەڵەی یاساناسانی ئازادیخوازی شاری وان (OHD)، لقی وانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (IHD) و کۆمەڵەی خێزانەکانی زیندانیان (TUAY-DER) ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردەوە کە باس لە ئەشکەنجەدانی شێوازی وەک "بەراز بەستنەوە"ی 3 ژنە زیندانی لە شاری پانۆس دەکەن.

ئەو شێوازی ئەشکەنجەدانە بە جۆرێکە کە مل و دەست و پێی کەسەکە لە پشتەوە زۆربە توندی پێکەوە دەبەستنەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەی کە ئەو کۆمەڵانە بڵاویان کردووەتەوە، ڕۆژی 31ی هەشت، لە زیندانی پانۆسی ئاگری، پاسەوانانی پیاو بۆ ژماردنی زیندانیان چوونە ژووری گرتووخانەی ژنەکانەوە و ژنەکانیش کاردانەوەیان بەرامبەر بەم بابەتە هەبووە و داوای پاسەوانی ژنیان کردووە. بەهۆی ئەم دۆخەوە گرژی لە نێوان زیندانییەکان و پاسەوانەکاندا دروست بووە.

داواکاری گشتی زیندانی پانۆس، دوای ڕووداوەکە، سزای بەسەر زیندانییە ژنەکاندا سەپاندووە و ئەوانیش ناڕەزایەتیان لەو بڕیارە دەربڕی و داوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ داواکاری گشتی کرد بۆ بەرگریکردن لە خۆیان.

هەر بە پێی هەمان ڕاپۆرت، 40 پاسەوان چوونەتە نێو زیندای ژنانەوە و سێ زیندانی ژنیان بە ناوەکانی مزگین کەیتبەی، لالە کابیشەن و نازلیجان باریشەر ئەشکەنجە داوە.

ڕاپۆرتەکە بە تایبەتی تیشک دەخاتە سەر شێوازی ئەشکەنجەدانی کە بە ئەشکەنجەی شێوەی 'بەستنەوەی بەراز'،ناسراوە.

ئه ندامی کۆمیسیۆنی زیندانه‌کانی OHDی وان له وان، پارێزەر مێهتاپ ئیشیک، ڕایگه یاند، نیگەرانن لەوەی تورکیا بگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نەوەدەکان، کاتێک ئەشکەنجەدان بە شێوەی بەراز بەستنەوە زۆر بەکاردەهات.

دەڵێت "لە ڕاستیدا ئەوە شتێکی زۆر دڕندانەیە. ئەم جۆرە ئەشکەنجەیە لە ساڵانی نەوەدەکاندا دژ بە کورد بەکار دەهات و بەزۆری لە دژی زیندانیانی سیاسی بەکار دەهات. ئەو ئەشکەنجەیە لە زیندانەکاندا دووبارە ڕوودەداتەوە و خەڵک پرسیار دەکەن ئایا دیسان دەگەڕێنەوە بۆ نەوەدەکان."

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، کۆمسیۆنی دژی ئەشکەنجە کە لە پارێزەران پێکهاتووە، لەگەڵ زیندانییەکان کۆبووەتەوە و شوێنەواری ئەشکەنجەدانی 'بەراز بەستنەوە' لەسەر جەستەیان دیار بووە.

ئیشیک سەرنج دەخاتە سەر مادەی سێیەمی ڕێککەوتننامەی ئەورواپا بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە دەڵێت "نابێت هیچ کەسێک ڕووبەڕووی ئەشکەنجە، سزای نامرۆڤانە و زەلیلانە بکرێتەوە".

پارێزەر ئیشیک باسی لەوەشکرد، پێویستە خەڵک دەنگی خۆیان لە دژی ئەو ڕووداوانە بەرزبکەنەوە بۆ ئەوەی ئەو جۆرە ئەشکەنجەیە دووبارە نەبێتەوە.

تا ئەو کاتەی ئەم هەواڵە ئامادە دەکرا، ئیدارەی زیندانی پانۆس وەڵامی ئەو ڕاپۆرتەیان نەداوەتەوە.

 

voa





مشاهدة 169
 
 
معرض الفیدیو
أقوي رجل في العالم
لا تقتربوا من هذا الرجل العجوز
فيل صغير يصطاد العصافير
تصارع على الطعام
لاتضحك على احد لكي لا يضحكوا عليك
 
 

من نحن | ارشیف | اتصل بنا

جمیع الحقوق محفوظة وكالة أنباء زاگروس

Developed By: Omed Sherzad