|
ZNA-هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 92 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد به دوێنێ نرخەکەی 59 سەنت دابەزیوە.
بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 89 دۆلار و 30 سەنت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دۆلارێک و 15 سەنت دابەزیوە.
گۆڕانکارى لە نرخی نەوت لە کاتێکدایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە.
مشاهدة 130
|